×

2025-01-01 260 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

ناوەندی هەواڵ

لە یەکەم ڕۆژی ساڵی 2025دا، ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر هەر یەک لە ڕوسیا و ئێران سەپاند و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوشدا کۆمەڵێک سزای نوێی دیکە ڕابگەیەنێت.

 ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە دەڵێت، کۆمەڵێک سزای قورس و نوێیان بەسەر ئەو دامەزراوە ئێرانیانە سەپاندووە کە پەیوەندیان بە سوپای پاسداران هەیە لەگەڵ کۆمەڵێک دامەزاروەی دیکەی حکومەتی ڕوسیا.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، سزاکان لەسەر بنەمای بونی بەڵگەی تێوەگلانی ئێران و ڕوسیا لە دزە پێکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، پێدانی زانیاری هەڵە لەسەر هەڵبژاردنەکان بۆ ڕای گشتی و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتودا سزای دیکە دەربکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سزاکانی دژی ئێران لەگەڵ دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ زیاتر دەبن.

هاوکات نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتیکردووەتەوە هیچ لێدوانێک لەسەر بڕیاری سزاکانی ئەمریکا بدات، لە کاتێکدا نوێنەری ڕوسیا بە تەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردوتەوە کە باسی لێوەکراوە.

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

سەرەکی