×

2024-12-31 173 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی یەمەن ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو هێرشییان بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامداوە و یەکێک لە هێرشەکان بۆ سەر فڕۆكەخانەی بن گوریۆن بووە.

یەحیا ساری، وتەبێژی سەربازیی هێزە چەكدارەكانی یەمەن  ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ێشەممە دوو هێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامداوە، یەكێكیان بۆ سەر فڕۆكەخانەی بن گوریۆن بووە، بە مووشەكێكی بالیستی هایپەرسۆنیك و بە سەركەوتوویی ئەنجامدا، ئەو دیكەیان بۆ سەر وێستگەیەكی كارەبای باشووری قودس بووە.

وتیشى، ئەو دوو هێرشە هاوكات بووە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنێك، كە كەشتیی فڕۆكە هەڵگری یو ئێس ئێس هاری ترومانی ئەمریكیمان كردە ئامانج، ئۆپەراسیۆنەكە بە ژمارەیەكی زۆر لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك ئەنجامدراوە، لەكاتێكدا هێزەكانی ئەمریكا خۆیان بۆ هێرشێكی ئاسمانی گەورە بۆ سەر وڵاتەكەمان ئامادەكرد.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، دوای هەڵدانی مووشەکەکە بۆسەر فڕۆكەخانەی بن گوریۆن هاتوچۆی كەشتیوانی ڕاگیراوە و فڕۆكەكانیش لە شوێنەكە دوور خراونەتەوە.

حوسییەكانیش جەخت لە بەردەوامى ئۆپەراسیۆنەکان دەکەنەوە تا ئەوکاتەى دەستدرێژییەکان بۆسەر غەززە رادەگیرێت.

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

سەرەکی