×

2025-01-02 423 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا دەنگۆى کوژرانى سێ کەس لە بنەماڵەیەک لە گوندی قشلەی منبج لەلایەن هێزەکانیان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی بەکرێگیراوانی تورکیایە.

لە بەیاننامەکەى ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا هاتووە،تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە لە تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سێ کەس لە بنەماڵەیەک لە گوندی قشلە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج کوژراون و لە چەواشەکارییەکی سیستماتیکیدا تاوانەکەیان بۆ هێزەکانمان گەڕاندووەتەوە ئەوە دورە لەڕاستییەوە وتەنها بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی بەکرێگیراوانی تورکیایە کە لە کاتی تاوانەکەدا گوندەکەیان کۆنترۆڵکردبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو زانیارییە چەواشەکارانەی لەلایەن تۆڕى بەناو "تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ" بڵاوکراونەتەوە، یارمەتی تاوانبارانی ڕاستەقینەیان داوە و بەردەوامیشیان هەیە بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیان، چونکە سەدان تاوان کە لەلایەن گروپە بەکرێگیراوەکانی سەر بە تورکیاوە لە عەفرین و مەنبەج و ناوچەکانی دیکە ئەنجامدراون تا ئێستاش لەدەرەوەی تاوانباران، کە یارمەتیان دا تاوانەکانیان دووبارە بکەنەوە و مافی قوربانییەکانیان لەدەستدا بۆ دادپەروەری و لێپرسینەوە لە تاوانباران.

 

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

  • دروزەكان ڕەتیدەكەنەوە چەك رادەستی ئیدارەی نوێی سوریا بكەن

  • ئەڵمانیا دادگاییان دەكات؛ ئەو دوو هاوسەرەی دوو كچە ئێزدییەكەیان كردووە بە كۆیلە، كوردن

  • ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕوسیا سەپاند

  • فڕۆكەخانەی بن گوریۆن لەلایەن حوسییەکان موشەک باران کرا

  • ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشێكی بەرفراوان لە عێراق دەکات

سەرەکی