×

12   کاتژمێر پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی لوبنان سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت

ناوەندی هەواڵ

دوای دوو ساڵ، لایەنە سیاسییەکانی لوبنان لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیان ڕێککەوتن، بۆ ئەوەش لە چەند کاتژمێری داهاتوو پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی کۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، جۆزێف عەون فەرماندەی سوپا کۆدەنگی لایەنەکانی لەسەرە، ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر لەلایەن حزبوڵاوە ڕەتدەکرایەوە، بەڵام لەگەڵ فشارەکانی فەڕەنسا و ئەمریکا، حزبوڵا بە هەڵبژاردنی ڕازی بووە، بەتایبەت دوای کشانەوەی سلێمان فەرەنجییە کە لەلایەن حزبوڵاوە پاڵپشتی دەکرا.

بەپێی دەستووری لوبنان پێویستە ئەو کەسانەی پۆستی باڵایان هەیە دوای دوو ساڵ لە دەستلەکارکێشانەوەیان کورسی سەرۆکایەتی و پۆستە باڵاکانی وڵات وەربگرن، بەڵام لەبەرئەوەی میشێل عەون سەرۆکی پێشوو هەمان پۆستی هەبوو بەڵام لەسەر کورسیی سەرۆکایەتی دانیشت، لایەنەکان هیوایان وایە، ئەو بابەتە دەستوورییە تێپەڕ بکەن.

بڕیارە لە دانیشتنەکەی پەرلەمان، جان ئیف لۆدریان نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی فەڕەنسا ئامادەبێت.

 لوبنان داگیرکراوی فەڕەنسا بووە، بۆیە تائێستاش هەژموونی ئەو وڵاتەی بەسەرەوەیە و لەم قەیرانەشدا هەوڵی زۆریداوە فەرماندەی سوپا بە سەرۆک دیاریبکرێت.

  • ئەمڕۆ پەرلەمانی لوبنان سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت

  • مێتا: سانسۆرە سیاسیەکان لادەبەین ئازادى رادەربڕین لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان فراوانتر دەکەین

  • دەزگای پەخشی ئیسرائیل: حەماس بارمتەکان ئازاد بکات ئیسرائیل لە غەزە دەکشێتەوە

  • میدیایەكی عەرەبی باس لە سێ خاڵی كۆبوونەوەی فەرماندەی هەسەدە و تەحریر شام دەكات

  • ترەمپ پەیامێك بۆ سودانی دەنێرێت

  • ئێسك و پاشماوەی جلوبەرگ؛ گۆڕێكی بە كۆمەڵ لە باشوری سوریا دۆزرایەوە

  • وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێش سەردانەكەی بۆ دیمەشق پەیوەندی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كردووە

  • تورکیا بە چڕی بەنداوی تشرینى بۆردومانکرد

  • هەسەدە هەواڵێکى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بەدرۆ دەخاتەوە

سەرەکی