×

دیمەنێکی غەززە
15   کاتژمێر پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی ئازادكردنی هەزار فەلەستینی بە مافی ڤیتۆی ئیسرائیلەوە لە ئان و ساتتدایە

ڕاگەیاندنی ڕێكەوتنی نێوان بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین و ئیسرائیل لە ئان و ساتتدایە، پێدەچێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بە نێوەندگیری هەریەك لە وڵاتانی میسر و قەتەر و ئەمریكا بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە . 
بە پێی بڵاو كراوە میدیایەكانی نزیك لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، ڕێكەوتنێك بە مافی پێدانی ڤیتۆ بە ئیسرائیل لەبەرامبەر ئازاد كردن یان نەكردنی ئەو ناوانەی حەماس داوایان دەكاتەوە نزیكە، كە ڕێژەیان زیاتر لە هەزار فەلەستینی كە لە دوای حەوتی ئۆكتۆبەری 2023 وە دەستگیر كراوان لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە .
بە پێی ئەو ناوەرۆكەی لە میدیاكانەوە دزەیان كردووە، ڕێكەوتنەكە مافی ڤیتۆ لە سەر هەرناوێك دەدات بە ئیسرائیل لەو هەزارانەی كە بزووتنەوەی حەماس داوایان دەكاتەوە، لەكاتێكدا بزووتنەوەی حەماس تا ئێستا 170 كەسی دیاری كردووە لەو هەزار كەسەی كە بڕیارە ڕێككەوتنەكە بیانگرێتەوە باقیەكەی دەستگیر كراوی بزووتنەوەی فەتح و كوتلە فەلەستینیەكانی دیكەن .
ئازادكردنی ئەو هەزار فەلەستینەی كە ئێستا لە زیندانەكانی ئیسرائیلدان بە پێ ڕێكەوتنەكە لەبەرامبەر ئازاد كردنی 33 بارمتە یان دیلكراوی ئیسرائیل ( زیندوو بن یاخود مردوو ) و كشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە هەندێك ناوچەی عەززە كە گرنگی سیاسی و سستراتیژی هەیە بۆ هاوڵاتیانی كەرتی غەززە و بزووتنەوەی حەماس .
بەشێكی دیكەی ڕێكەوتنەكەی نێوان حەماس و ئیسرائیل كە بڕیارە ئەمڕۆ دوای ئیمزا كردنی لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆكی ئیسرائیل ڕابگەیەندرێت، كاتی ئاگربەست و ئازاد كردنی دیل و زیندانیەكانە بەشێوەیەك ئاگربەست بۆ ماوەی 42 ڕۆژ دەبێت و لە ڕۆژی حەوتەمەوە دەستبە گۆڕینەوە یان ئازاد كردنی دیل و زیندانیەكانی نێوان هەریەك لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەكرێت .
ڕێكەوتنی ئەمجارەی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لەبەرامبەر ئازاد كردنی دیلە ئیسرائیلیەكانە كەلە ٧ی ئۆكتۆبەری 2023 وە لە لایەن بزووتنەوەی حەماسەوە دەستگیر كران، دوای هێرشە لەناكاوەكەی ئەو بزووتنەوە فەلەستینیە بۆ سەر كۆمەڵگە نیشتەجێ بووەكانی نزیك لە سنوری غەززە كەلە لایەن ئیسرائیلەوە داگیركراون.

 

  • ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی ئازادكردنی هەزار فەلەستینی بە مافی ڤیتۆی ئیسرائیلەوە لە ئان و ساتتدایە

  • هێرشدەكرێتە سەر هێڵی بۆری "تورك ستریم" و ڕوسیا بە كارێكی تیرۆریستی ناویدەبات و ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات

  • ئوردن بۆردومانی باشوری سوریای دەستپێكرد

  • بەهێزترین سوپاکانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2025

  • بلومبێرگ: ڕه‌نگه‌ ئاگره‌كه‌ى كالیفۆرنیا به‌هۆى كێبڵى كاره‌باییه‌وه‌ دروست بووبێت

  • زیانەكانی ئاگرە شەش ڕۆژییەكەی ئەمریكا

  • ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئەمریكا تاڵیبان دژی ئێران و داعش بەكاردەهێنێت

  • سوپای پاسداران هەڕەشە دەكات؛ "خۆمان بۆ جەنگێكی گەورە ئامادەكردووە

  • شەوی ڕابردوو قورسترین هێرش كرایە سەر حوسییەکان

سەرەکی