×

وێنەی شوێنی بۆردومانەکە
23   کاتژمێر پێش ئێستا 284 جار خوێنراوەتەوە

ئوردن بۆردومانی باشوری سوریای دەستپێكرد

ناوەندی هەواڵ

فرۆكەی ئوردن بەیانی سێشەممە 14-1-2025 دوو خانوویان لە پارێزگای سوەیدای باشوری سوریا بۆردومان كرد، گومان دەكرێت ئەو دوو ماڵە كەسێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەكاریهێنابن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، فرۆكەی جەنگیی ئوردن گوندی شەعابی لە دەوروبەری سوەیدا كردووەتە ئامانج و دووجار بۆردومانی كردووە، یەكێك لە بۆردومانەكان لەناوەراستی گوندەكە و ئەوەی دیكەشیان لە باشوری گوندەكە.

بۆردومانەكە دوو ماڵی كردووەتە ئامانج، یەكێكیان ماڵی جیهاد سەعیدە كە عەشائیرێكی ناوچەكەیە و تۆمەتبارە بە بازرگانی چەك و ماددەی هۆشبەر لەنێوان سوریا و ئوردن.

پێش دوو ڕۆژ  شەڕی سەخت لەنێوان پاسەوانی سنوری ئوردن و گروپێكی چەكداری سەر بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە سنوری ئوردن ڕوویدا كە چەكدارەكان ویستبوویان بچنە سنوری ئوردنەوە، بەهۆیەوە یەكێك لە چەكدارەكان كوژرا و ئەفسەرێكی پاسەوانی سنوری ئوردنیش برینداربوو.

 

  • ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی ئازادكردنی هەزار فەلەستینی بە مافی ڤیتۆی ئیسرائیلەوە لە ئان و ساتتدایە

  • هێرشدەكرێتە سەر هێڵی بۆری "تورك ستریم" و ڕوسیا بە كارێكی تیرۆریستی ناویدەبات و ئۆكرانیا تۆمەتبار دەكات

  • ئوردن بۆردومانی باشوری سوریای دەستپێكرد

  • بەهێزترین سوپاکانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2025

  • بلومبێرگ: ڕه‌نگه‌ ئاگره‌كه‌ى كالیفۆرنیا به‌هۆى كێبڵى كاره‌باییه‌وه‌ دروست بووبێت

  • زیانەكانی ئاگرە شەش ڕۆژییەكەی ئەمریكا

  • ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: ئەمریكا تاڵیبان دژی ئێران و داعش بەكاردەهێنێت

  • سوپای پاسداران هەڕەشە دەكات؛ "خۆمان بۆ جەنگێكی گەورە ئامادەكردووە

  • شەوی ڕابردوو قورسترین هێرش كرایە سەر حوسییەکان

سەرەکی