2025-05-19 98 جار خوێنراوەتەوە

سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

ناوەندی هەواڵ

لە دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیانی سوریا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقەوە گەیشتنە سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

محەمەد ئەبو خێر شوكری وەزیری ئەوقافی سوریا رایگەیاند، یەكەم كاروانی هاوڵاتیان كە 247 كەس بوون لەسەرجەم پارێزگاكانی سوریا، گەیشتوونەتە سعودیە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج.

وتیشی، هاووڵاتیانی سوریا بە چەند كاورانێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقەوە بەرەو سعودیە گەشت دەكەن كە تا دووی حوەزیران بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، هاووڵاتیان لە گەشتەكەیاندا هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكرێت.

لە ماوەی 14 ساڵی رابردوودا، هاوڵاتیانی سوریا بەتایبەت ئەو سورییانەی لە پارێزگاكانی دەرەوەی كۆنترۆڵی رژێمی ئەسەد دەژیان، نەیانتوانیوە لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج روو لە سعودیە بكەن، بەڵكو لە وڵاتانی دراوسێی سوریاوە چوونەتە سعودیە و فەریزەی حەجیان بەجێهێناوە.

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

  • بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

سەرەکی