×

2024-02-10 237 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئاسایشی لوبنان کاریگەری هەیە لە سەر ئاسایشی ئێران و ناوچەکە

ناوەندی هەواڵ

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، رۆژی هەینی ٩ی شوباتی ٢٠٢٤ لەگەڵ ئەوەی گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان، جەختی کردەوە لەسەر پشتوانی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی لە حزبوڵڵای لوبنان و گرووپە میلیشاکانیتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "بەرەی بەرگری" ناویان دەبەن، هەروەها وتی "ئاسایشی لوبنان کاریگەری هەیە لە سەر ئاسایشی ئێران و ناوچەکە".

وەزیری دەرەوەی ئێران لە فڕۆکەخانەی بەیروت لە لایەن نوێنەری حزبوڵڵای لوبنان و حەماس و جەهادی ئیسلامیەوە پێشوازی لێکرا.

عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ گەیشتنی بە لوبنان و لە فڕۆکەخانەی بەیروت بە میدیاکانی راگەیاند "ئێران بەردەوامە لە پشتیوانییە بەهێزەکەی خۆی لە (بەرەی بەرگری) و (لوبنان) و ئێمە ئاسایشی لوبنان بە ئاسایشی ئێران و ناوچەکە دەزانین".

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەی قسەکانیدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزەی وەک جینۆساید ناوبرد و وتی "ئیسرائیل بە هیچکام لە ئامانجەکانی نەگەیشتووە".

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت "تاران واشنگتۆنی ئاگادار کردۆتەوە بە پشتیوانیکردنی لە ئیسرائیل و کوشتاری بەکۆمەڵ خەڵکی فەلەستین و بێگمان ئەم پشتیوانیانە شکستی لێ دەکەوێتەوە".

عەبدوڵڵاهیان هەروەها وتی "ئیسرائیل دەیهەوێت ئەمریکا بخاتە ناو زەلکاوی جەنگەوە لە ناوچەکە.

وەزیری دەرەوەی ئێران حزبوڵڵای و بەرەی بەرگری لوبنانی وەک هێزێکی کاریگەر ناوبرد لەم سەردەمەدا کە زۆر وشیارانە خەریکی یارییە و کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی حیزبوڵای لوبنان و ئەرتەش و دەوڵەتی لوبنان".

ئەمە سێهەمجارە لە دوای دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل – حەماس وەزیری دەرەوەی ئیران سەردانی لوبنان دەکات.

هاوکات ئێوارەی هەینی ٩ی شوبات، حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند "دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی خستووەتە خوارەوە و هێرش کراوەتە سەر تانکێکی ئیسرائیلی.

لە بەرامبەردا ئەرتەشی ئیسرائیل رایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل  هێرشیان کردۆتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە گوندی مارۆن ئەلرەئس لە باشووری لوبنان و هەروەها هێرشیان کردۆتە سەر دامەزراوە سەربازییەکان لە دوو شاری باشووری لوبنان".

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

  • ئیسرائیل: ڕێگەنادەین سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سەردانی وڵاتەکەمان بکات

  • مالیکی: ڕووبەڕووبونەوەی ئیسرائیل تەنها ئەرکی حزبوڵلا نییە، پێویستە هێزەکانی عێراق بەشدار بن

  • ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى توند له‌ئیسرائیل ده‌كات

  • جەیك سۆلیڤان: بۆ ئێرانمان ڕونكردەوە كە وەڵامی هێرشەكەی خراپ و وێرانكەر دەبێت

سەرەکی