2024-02-10 638 جار خوێنراوەتەوە

زیاتر لە 65٪ی سودانییەکان پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی بەپەلە هەیە

ناوەندی هەواڵ

نەتەوەیەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دروستبووونی جەنگ و ئاڵۆزییەکانەوە لەو وڵاتە، زیاتر لە 25 ملیۆن هاوڵاتیی سودانی پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.

بەپێی ئامارێکی وڵاتەکە، زیاتر لە 10 ملیۆن سودانی لەو شەڕەی کە ماوەی 10 مانگە بەردەوامە هەڵاتوون و نزیکەی 15 ملیۆنیش لەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە گیریان خواردووە و هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نییە و رووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە و مەترسی دووبارەبوونەوەی برسێتی گەورە لەو وڵاتەدا هەیە.

بەپێی راپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە، زیاتر لە 25 ملیۆن سودانی، واتە نزیکەی 65٪ی کۆی دانیشتووانی ئەو وڵاتە کە دەکاتە 42 ملیۆن کەس، پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی بەپەلە هەیە.

ئەو رێکخراوە ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و کەمی بودجەی پێویست کە بە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئاستەنگیان بۆ دروستبووە لە گەیشتن بەو هاوڵاتییانەی پێویستییان بە هاوکاری بەپەلە هەیە.

سەبارەت بە سەرچاوەی بژێوی سودانییەکان، بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە هەشت ملیۆن کرێکار کە لە کەرتی حکومی و تایبەت کاریان دەکرد، ئێستا کارەکانیان لەدەستداوە یاخود چەند مانگێکە مووچەکانیان بڕاوە.

دیارترین برسێتیش کە بەسەر ئەو وڵاتەدا هاتبێت لە ساڵی 1888 روویدا کە بە برسێتی ساڵی شەشەم ناسراوە و بەهۆیەوە سەدان هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا، ئەوە بێجگە لە روودانی وشکەساڵییەکی گەورە کە کاریگەرییەکانی هەموو ناوچەکانی وڵاتەکەی گرتەوە.

  • دوای 81 ڕۆژ لە داخستنی دەراوزەکان، هاوکاری گەیشتە غەززە

  • ئیسرائیل هیۆم: توركیا و ئیسرائیل گه‌شتوونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێك له‌بواری هاریكاری سه‌ربازی له‌ سوریا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا نەتواندراوە یارمەتییە مرۆییەکان لە غەززە دابەش بکرێن

  • ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئاماده‌ ده‌كات

  • یەکێتیی ئەوروپا سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت

  • تره‌مپ دوای تەلەفۆنەکەی لەگەڵ فلادیمێر پۆتین: ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆ کۆتای هاتنی شەڕ دانوستان دەکەن

  • سوریا؛ دوای 14 ساڵ، بۆ یەكەمجار هاوڵاتیان لە فڕۆكەخانەی دیمەشقەوە گەشتی حەج دەکەن

  • حەماس شەش بارمتە بەرامبەر 300 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات

  • بەرپرسانی سوری و ئیسرائیلی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

سەرەکی