×

دیناری عێراقی
2024-12-25 219 جار خوێنراوەتەوە

عێراق كەی پارە بۆ هەرێم دەنێرێت؟

ناوەندی هەواڵ

حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پاساوی كورتهێنان ئامادەنییە مووچەی مانگی 11 دابەش بكات، چاوەڕێی بەغدایە پارەی تەواوكاری مانگی 11 بنێرێت، ئەمڕۆ وەفدێك چووە بەغداد بەڵام وەزیری دارایی عێراق ئامادەنەبوو بیبینێت.
سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە "ئیرادە میدیا" ی وت:"تائێستا بەغداد هیچ بڕە پارەیەكی تەواوكاری بۆ مووچەی مانگی 11 نەناردووە تا دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەن".
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران بە "ئیرادە میدیا" ی وت:"هەژمێری دارایی عێراق تا 31-12-2024 لە عێراق داناخرێت بۆیە چاوەڕوان دەكەین هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاری مووچەی مانگی 11 و پارەی مووچە بۆ مانگی 12 بنێرێت".
سەرچاوەكە وتیشی:"پێدەچێت حكومەتی عێراق زیاتر لە ترلیۆنێك دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەگەر هەردوو پارەكەش هەفتەی داهاتوو بنێردرێت ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 و پاشانیش مانگی 12 دەكرێت".
بەپێی وتەی ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بێت، ئەگەر پێش كۆتایی ئەمساڵ كە كەمتر لە هەفتەیەكی ماوە بەغداد تەواوكاری مووچەی مانگی 11 ش بنێرێت، ئەوا هەر فریای دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكەون و مووچەی مانگی 12 ی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ساڵی ئایندە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە زیاتر لە 990 ملیار دینارە، لەكاتێكدا داهاتی ناوخۆی شەش مانگە ڕادەستی بەغداد نەكردووە كە مانگانە زیاترە لە 400 ملیار دینار بەڵام ئامادەنییە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات و هەموو مانگێك چاوەڕێی بەغداد دەكات كورتهێنانی مووچە بەوتەی خۆیان پڕ بكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكەن.
مووچەخۆران چاوەڕێی مووچەی مانگی 11 دەكەن، لەكاتێكدا چەند ڕۆژێكە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 هاتووە و پاش دوو مانگ وەریان گرت، ساڵی نوێش كەمتر لە هەفتەیەكی ماوە. 

 

  • لەبارەى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار دڵنیایى بە هاوڵاتییان دەدرێت

  • عێراق كەی پارە بۆ هەرێم دەنێرێت؟

  • نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی

  • هه‌فته‌ى داهاتوو زیاتر لە ترلیۆنێک دینار بۆ مووچه‌ ده‌نێردرێت

  • بێ مووچەیی نرخی مریشك دادەبەزێنێت

  • وەزارەتى دارایى هەرێم لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • دادگای کەرخ بڕیارێكی خۆی تایبەت بە نەوتی هەرێم هەڵوەشاندەوە

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی