×

19   کاتژمێر پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

لەبارەى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار دڵنیایى بە هاوڵاتییان دەدرێت

ناوەندی هەواڵ

چەند رۆۆژێکە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووى لە بەرزبوونەوەکردووە، ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێەرانى عێراق دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا کاتییە.

دوورۆژە بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەرزبونەوەى بەخۆوە بینیوە بەشێوەیەک نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی عێراقدا 152 هەزار دیناری تێپەڕاندووە ئەوەش نیگەرانى لاى هاوڵاتییان دروستکردووە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بانکی ناوەندی بە وردی چاودێریی نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بازاڕدا دەکەن، بەرزبوونەوەی ئەمجارەی نرخی دۆلار کاتییە و بەردەوام نابێت و پێویست ناکات هاوڵاتییان خۆیان بە کڕینى دۆلار سەرقاڵ بکەن.

وتیشى، ئەگەر لە ماوەکانی داهاتوودا ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوامی هەبێت، ئەنجومەنی نو‌ێنەران هەڵوێستی دەبێت و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشت دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهاى 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار لە بازارەکانى هەرێم مامەڵەى پێوەدەکرێت، ئەو نرخەش بەردەوام لە گۆڕاندایە و واتا بەهاى دۆلار ناجێگیرە.

  • لەبارەى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار دڵنیایى بە هاوڵاتییان دەدرێت

  • عێراق كەی پارە بۆ هەرێم دەنێرێت؟

  • نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی

  • هه‌فته‌ى داهاتوو زیاتر لە ترلیۆنێک دینار بۆ مووچه‌ ده‌نێردرێت

  • بێ مووچەیی نرخی مریشك دادەبەزێنێت

  • وەزارەتى دارایى هەرێم لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • دادگای کەرخ بڕیارێكی خۆی تایبەت بە نەوتی هەرێم هەڵوەشاندەوە

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی