×

کێڵگەیەکی پەلەوەری
2024-12-24 149 جار خوێنراوەتەوە

بێ مووچەیی نرخی مریشك دادەبەزێنێت

ناوەندی هەواڵ

بەهۆی ئەوەی تائێستا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 11 ی 2024 ی دابەش نەكردووە، خواست لەسەر مریشك كەمی كردووە و بەهۆیەوە نرخەكەی دابەزیوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵی 2024 تەنها چەند ڕۆژێكی ماوە.
ئەمڕۆ کیلۆیەک مریشکی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە 2750 دینار فرۆشراوە، لەکاتێکدا بەهای کڕینی 2500 دینارە بووە.
نازم عەبدوڵڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی و گەرمیان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو نرخی کیلۆیەک مریشک لە نێوان 2100 بۆ 2200  دینار بووە. بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو، نرخەکان 500 دینار دابەزیون.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت دواکەوتنی مووچە و کەمیی خواست هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینی نرخەیە.
نازم عەبدوڵا وتیشی: زیادبوونی بەرهەمهێنان بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پێداویستی هەرێم هۆکارێکی دیکەیە، چونکە هەرێم ساڵانە تەنها پێویستی بە 145 هەزار تۆن مریشکە، بەڵام لە ئێستادا بەرهەمهێنان گەیشتووەتە 400 هەزار تۆن.


  • لەبارەى بەرزبوونەوەى بەهاى دۆلار دڵنیایى بە هاوڵاتییان دەدرێت

  • عێراق كەی پارە بۆ هەرێم دەنێرێت؟

  • نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی

  • هه‌فته‌ى داهاتوو زیاتر لە ترلیۆنێک دینار بۆ مووچه‌ ده‌نێردرێت

  • بێ مووچەیی نرخی مریشك دادەبەزێنێت

  • وەزارەتى دارایى هەرێم لەبارەى مووچە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • دادگای کەرخ بڕیارێكی خۆی تایبەت بە نەوتی هەرێم هەڵوەشاندەوە

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

سەرەکی