×

پەرلەمانی عێراق
2024-12-19 134 جار خوێنراوەتەوە

په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

ناوەندی هەواڵ

جه‌واد یه‌سارى په‌رله‌مانتارى عێراق ده‌ڵێت به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ هه‌موارى بودجه‌ى 2025 دواده‌كه‌وێت.

یه‌سارى به‌ میدیاى عێراقى وتووه‌ "ناكۆكى له‌نێوان حزب و هاوپه‌یمانییه‌كان تائێستا له‌سه‌ر هه‌موارى بودجه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر خشته‌كانى یاساى بودجه‌ى 2025 دواده‌كه‌وێت كه‌ تائێستاش لاى حكومه‌تى عێراقییه‌".

وتیشى:"حكومه‌تى عێراق چاوه‌ڕێى هه‌موارى بودجه‌یه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، تا خشته‌ى 2025 ى به‌پێى هه‌مواره‌كه‌ بۆ بنێرێت، ئه‌مه‌ش كاتێكى زۆرى ده‌وێت، ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆژه‌كان و پلانى ستراتیژى حكومه‌ت ده‌بێت كه‌ پێویستیان به‌ پاره‌داركردن هه‌یه‌".

پێشتر مسته‌فا گه‌رعاوى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاندبوو "دواكه‌وتنى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ هه‌موارى یاساى بودجه‌ ده‌كه‌وێته‌ دواى پشووى وه‌رزى یاسادانان".

هه‌روه‌ها كازم فه‌یاز، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاندبوو "هه‌موارى یاساى بودجه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ نێردراوه‌ كاتى زۆرى ده‌وێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى،له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ تێبینى له‌سه‌ره‌ و له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت".

وتیشى:"تێبینى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆیه‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ پێویستى به‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌".

 

  • په‌سه‌ندكردنى هەمواری بودجه‌ى 2025 به‌هۆى ناكۆكى سیاسییه‌وه‌ دواده‌كه‌وێت

  • عێراق لەبارەى مووچەى مانگەکانى 10 و 11ى فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

  • نرخى نەوت دابەزینی تۆمار کرد

  • وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت

  • وەزارەتی دارایی: 631 ملیار دیناری مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری وەزارەتمان

  • بەغداد پارەى بۆ مووچەى مانگى 11ى فەرمانبەرانى هەرێم نارد

  • كارەكانی هەژماری من بە سستی بەڕێوەدەچێت

  • ئەمڕۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

  • دوای دوو مانگ حكومەتی كار بەڕێكەر وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

سەرەکی