دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
2025-05-08 361 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ بڕیارى نوێ لەبارەى باجە گومرگییەکانى رادەگەیەنێت

ناوەندی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، کە دەکاتە کاتژمێری 10ی بەیانی بەکاتی واشنتن، کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیی دەکات، تێیدا چەند بڕیارێکی گرنگ لەبارەی باجە گومرگییەکان رادەگەیەنێت.

دوو سەرچاوە لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەی نیو یۆرک تایمزی ئەمریکییان راگەیاندووە، لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەدا دۆناڵد ترەمپ لابردنی باجی گومرگیی سەر هاوردەی کاڵا لە بەریتانیاوە رادەگەیەنێت.

بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامەی نیو یۆرک تایمزی ئەمریکی، ترەمپ لێخۆشبوون بۆ بەریتانیا دەکات لەو لەسەدا 25ی باجەی بەسەر هاوردەی ئەلەمنیۆم و پۆڵا و ئۆتۆمبێلدا سەپاندوویەتی، بەڵام باجی لەسەدا 10 کە هاوردەی هەموو شتێک لە هەموو وڵاتێکەوە دەگرێتەوە هەر دەمێنێت.

هەر لەبارەی باجە گومرگییەکان، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندووە، رۆژی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی چین بۆ دانوستان لەبارەی باجە گومرگییەکان کۆدەبنەوە.

هاوکات حکومەتی چین رایگەیاند، کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوویان لەگەڵ ئەمریکا، لەسەر داواکاریی ئەمریکا بووە، مەرجیشیان ئەوەیە، سەرەتا دەبێت ترەمپ ئەو لەسەدا 145ـی باجەکان هەڵبگرێت کە سەپاندوویەتی بەسەر هاوردەی کاڵای چینیدا، بەڵام ترەمپ هێشتا ئامادەیی پیشان نەداوە ئەو باجانە هەڵبگرێت.

  • داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی راگەیەندرا

  • سودانی: دەبێت دەروازە سنورییەکانی هەرێم پابەندبن بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران

  • تومه‌نى ئێران نزمترین ئاستى تۆماركرد

  • هه‌نارده‌ى ڕۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت

  • وەزارەتی دارایی پارەی مامۆستایان زیاد دەکات

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10وه‌ ئاشكراده‌كرێت

  • وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراق له‌مساڵدا زیاتر له‌هه‌شت تۆن زێڕى كڕیوه‌

  • ئێران به ‌بڕەپارەیەکی زۆر داوای قه‌ره‌بوو له‌ئه‌مریكا ده‌كات

سەرەکی