2025-09-04 7687 جار خوێنراوەتەوە

عێراق 600 مێگاوات لەكارەباى هاوردەى توركیا لەدەستدەدات

 

نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوری دوپاتیکردەوە، عێراق 600 مێگاوات کارەبای لە تورکیا لەدەستداوە، لەکاتێکدا ئامادەکاریی دەکات بۆ بەدەستهێنانی 590 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی کارەبای ئەو كەشتییانەى لەكەناراوە ئاوییەكانى ئەو وڵاتەدا لەنگەريان گرتوە.

مەرسومی لە پۆستێکی دا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتى: بەم نزیکانە عێراق 590 مێگاوات کارەبا وەردەگرێت، کە لەلایەن کەشتییە دەریاییەکانی تورکیاوە دابین دەکرێت و تێچوی ڕۆژانەیان بە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئەو شارەزا ئابورییە لە درێژەى نوسینى نێو پۆستەكەى دا ئاماژەى بەوەداوە؛ كە سەرەڕاى بەدەستگەیشتنى ئەو بڕە كارەبایە، بەڵام تورکیا هەفتەیەک لەمەوبەر بەهۆی نەدانی شایستە داراییەكانى كارەبا هەناردەكراوەكەیەوە، سەرجەم ئەو 600 مێگاوات كارەبایەى لە عێراق بڕى كە پێشتر لەسەرى رێككەوتبون.

کەشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای تورکیا "ئۆرکا سوڵتان" مانگی ڕابردو چوە ناو بەندەری خور ئەلزوبەیر، ئەمەش تەنها چەند ڕۆژێک دوای ئەوە هات كە بەندەری ئوم قەسر یەکەم کەشتی بەرهەمهێنانی کارەبای وەرگرتبو.

ئەم کەشتییە بەشێکە لە گرێبەستێکی حکومەت کە ئامانج لێى زیادکردنی توانای نوێیە بۆ نێو تۆڕی كارەباى نیشتمانی عێراقى لە ڕێگەی وێستگە تایبەتمەندەکانی کارەبای تورکیاوە.

 بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کارەباى عێراق، ئەم کەشتییانە بەشداریدەکەن لە دابینکردنی نزیکەی 600 مێگاوات كارەبا بۆ سیستمەكە.

جێى ئاماژەیە؛ کەرتی کارەبا لە عێراق، یەکێکە لە کێشە مشتومڕاوییەکانی ئەو وڵاتەو ڕۆژانە پچڕانی کارەبا تا دێت توندتر دەبێت، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا کە پلەکانی گەرما لە 50 پلەی سەدی نزیکدەبنەوە، ئەمەش ناڕەزایی جەماوەریی لە وڵاتێکدا کە ژێرخانی وێرانە و بەهۆی گەندەڵییەوە خەریكە تێکدەچێت، گەورەتر دەکات.

  • عێراق 600 مێگاوات لەكارەباى هاوردەى توركیا لەدەستدەدات

  • لەمەودوا بەسرە پشت بە شوتى و تەماتەى پێنجوێن دەبەستێت

  • عێراق بە 250 ملیۆن دۆلارى ساڵانەوە دەچێتە بازاڕى غازەوە

  • ئیرادە داتاى كاڵاى هاوردەكراوى عێراق لەتوركیاوە دەخاتەڕو

  • كۆمپانیاكانى نالیا و چاڤى دەستیان بەسەردا دەگیرێت

  • عێراق..گەڕانەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان رێگرتنە لەنفوزى چین

  • واژۆ لەسەر ناردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم کرا

  • بانکە عێراقییەکان.. یان چاکسازيی یان سزاى قورس

  • سودانى نوسراوى خه‌رجكردنى موچه‌ ئاراسته‌ى ته‌یف سامى ده‌كات

سەرەکی