كێڵگەى (نهر بن عمر)ى نەوتیى و غازیى لە پارێزگاى بەسرە
2025-09-02
7680 جار خوێنراوەتەوە
عێراق بە 250 ملیۆن دۆلارى ساڵانەوە دەچێتە بازاڕى غازەوە
لەکاتێکدا عێراق هەوڵدەدات دور لە پشتبەستنی نزیکەیی تایبەتی خۆی بە نەوتی خاو؛ سەرچاوەکانی داهاتی هەمەچەشن بکات، کەرتی غاز وەک بوارێکی ستراتیژیی دیار کە تواناکانی تا ئێستاش بەکارنەهێنراون، بۆ هەمەچەشنەكردنى ئەو داهاتانە ئامادەیە.
هاوكات، هەنگاوی بەغدا لە ساڵی 2022 بۆ هەناردەکردنی غازی پڕۆپان کە بە شێوەیەکی گشتی بە غازی چێشت لێنان ناسراوە، ڕەنگدانەوەی سەرەتای فراوانکردنی نەخشەی سەرچاوەکانی داهاتى عێراق پیشان دەدات.
لەمبارەیەوە حەیدەر ئەلشێخ شارەزاى بوارى ئابورى لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا عێراقییەكان ئەوەى خستەڕو، كە عێراق لە ساڵی 2022 لە ڕێگەی کۆمپانیای غازی بەسرە دەستی بە هەناردەکردنی غازی پڕۆپان و ئەوەی پێی دەوترێت غازی سروشتی شل دوای گەیشتن بە خۆبژێویی، كرد.
ئەلشێخ لە درێژەى لێدوانەكەى دا ئاماژەى بەوەداوە كە خۆبژێویی ناوخۆیی پێشتر بەدەست نەدەهات، چونکە عێراق بڕێکی زۆر غازی هاوردە دەکرد بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی، بەڵام پەرەپێدانی کێڵگە غازییە پەیوەندیدارەکان لە باشوردا بۆتە هۆی گواستنەوە لە هاوردەکارەوە بۆ هەناردەکار.
شرۆڤەكارانى ئابوری پێیانوایە ئەم گۆڕانکارییە ڕەنگدانەوەی سەرەتای گۆڕانکارییەکی وردە دور لە بارگرانی هاوردەکردن و بەرەو ڕۆڵێکی چالاکتر لە بازاڕی غازدا هەنگاو دەنێت.
هەر بە گوێرەى زانیارییەكانى ئەلشێخ، رێژەی سەرەتایی هەناردەکردن باری بچوک و كەم بوە، گەورەترین بڕی هەناردەکراو لە ساڵی 2024دا گەیشتۆتە 10 هەزار و 700 تۆن، هاوكات دەڵێت: ئەم ژمارانە لە کاتێکدا کە بەڕواڵەت سنوردارن، ڕێڕەوێکی خاو بەڵام جێگیر بەرەو سەرەوە ئاشکرا دەکەن، چونكە بازاڕی عێراق ڕاستەوخۆ نەچۆتە نێو ڕکابەرییەکی بەرفراوان، بەڵکو لەبری ئەوە، پشتی بە پرەنسیپی تاقیکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوى توانای بەرهەمهێنان و بازاڕکردن بەستوە، کە چاودێران بە ڕێبازێکی وریایی بۆ دامەزراندنی پێگەیەک لە بازاڕێکی جیهانیدا کە ڕکابەرییەکی زۆری هەیە، ئاماژەی پێدەدەن.
گۆڕانکارییە چۆنایەتییەکە لە لێدوانەکەی ئەلشێخ دا دیارە کە لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا؛ عێراق دەستیکردوە بە هەناردەکردنی بڕێکی زیاتر لە بڕی پێشو، کە بە 20 هەزار تۆن غازی پڕۆپان مەزەندە دەكرێت و لەسەر تانکەرێک بەرەو چین رۆیشتوە.
ئەم لێدوانە ڕەنگدانەوەی دزەکردنی ڕونترە بۆ ناو بازاڕی ئاسیا، بەتایبەتی چین کە یەکێکە لە گەورەترین هاوردەکارانی غازە سروشتییە شلەکان لە جیهاندا، كەواتە ئەم کرانەوەیە، بە وتەی شرۆڤەکارانی ئابوری، دەتوانێت ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە داڕشتنی ڕێگایەکی نوێ بۆ هەناردەکردنی عێراق، نەک تەنها نەوتی خاو بەڵکو بەرهەمە غازییەکانیش.
-
ئەگەر گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە نرخی نەوت چی بەسەردێت؟
|
-
وەزارەتی دارایی: پێدانی موچە بە نەختینە (کاش) لە 20ی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت
|
-
دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی لەبارەی پێناسی گومرگییەوە رەتکردەوە
|
-
تەیف سامی: داوای ناردنی لیستی مووچەی هەرێم دەکات
|
-
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا دەکات
|
-
ترامپ گومرگی 25%ی بەسەر وڵاتانی بازرگانیکەر لەگەڵ ئێراندا سەپاند
|
-
سۆمۆ: لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە
|
-
راوێژکاری دارایی سودانی: گرژییەکانی ڤەنزوێلا نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
|
-
نرخی زێڕ دابەزینی تۆمارکرد
|
|
|
|