2025-09-01 8904 جار خوێنراوەتەوە

ئیرادە داتاى كاڵاى هاوردەكراوى عێراق لەتوركیاوە دەخاتەڕو

 

دەستەى ئامارى تورکیا لە راپۆرتێكى دا كە ئیرادە بەدواداچونى بۆ كردوە، ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی تەمموزدا عێراق لە پلەی شەشەمدا بوە لەنێو ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین كاڵایان لە تورکیاوە هاوردەکردوە.

دەستەى ئامارى ئەو وڵاتە لە راپۆرتەكەی دا ئەوەى خستۆتەڕو كە بەهای هەناردەی تورکیا لە هەمان مانگدا 24 ملیار و 938 ملیۆن دۆلار بوە، کە بە بەراورد بە مانگی تەمموزی 2024 بە ڕێژەی 11% زیادیکردوە، هاوکات بڕى هاوردە بۆ ناو توركیا  31 ملیار دۆلار و 383 ملیۆن دۆلار بوە، کە ئەویش بە ڕێژەی 5.4% زیادیکردوە.

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتوە، ئەڵمانیا بە بڕی یەک ملیار و 970 ملیۆن دۆلار هاوردەی لە تورکیاوە كردوەو لە پێشەنگی لیستی هاوبەشە بازرگانییەکانی تورکیادایە، دواتریش شانشینی یەکگرتو بە یەک ملیار و 696 ملیۆن دۆلار، دواى ئەوانیش ئەمریکا بە پلەى سێهەم دێت بە بڕى یەک ملیار و 570 ملیۆن دۆلار.

سەبارەت بە پلەى وڵاتەكانى تریش كە تێیدا عێراق لە پلەى شەشەمدایە، ریزبەندییەكە بەمجۆرەیە، ئیمارات بە بڕی 1.504 ملیار دۆلار لە پلەی چوارەمدایە، ئیتاڵیا بە 1.10 ملیار دۆلار پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە، عێراقیش بە بڕی 968 ملیۆن و 302 هەزار دۆلار پلەی شەشەمی بەدەستهێناوە.

بەپێى زانیارییەكانى راپۆرتەكە، ریزبەندییەكان بەوجۆرە؛ ئاماژەن بۆ ئەوەی هەناردەی توركيا بۆ شەش وڵاتی یەکەم 32%ی کۆی هەناردەی تورکیا لە مانگی تەمموزی 2025دا پێکدەهێنێت.

هاوكات، بەشداریكردنى عێراق بەو رێژەیە؛ دەیسەلمێنێت كە لە ئەگەرى هاتنە پێشى هەر پێشهاتێكى سیاسیى نەخوازراودا؛ بە هیچ جۆرێك ناتوانێت بە داخستنى سنورەكانى خۆى؛ توركیا سزابدات، چونكە لەناوخۆدا هەڵاوسانێكى گەورە رودەدات و زیانەكانى عێراق لە توركیا زیاتر دەبن.

جێى ئاماژەیە، بڕى كاڵا هاوردەكراوەكان هەمو ئەو كاڵایانە دەگرێتەوە كە لە رێى وشكانى بە بارهەڵگر و كۆنتەینەر دەگوێزرێنەوە، لەگەڵ بڕى كاڵاى هاوردەكراو بە فڕۆكەى كارگۆ لەرێى فڕۆكەخانەكانى هەردو وڵاتەوە، هاوكات ئەو كاڵایانەى لە توركیاوە دەچنە كەنداوى عەرەبى و دواتر لە رێى پاپۆڕەوە رەوانەى بەندەرەكانى بەسرە دەكرێن.

 

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

سەرەکی