1     کاتژمێر پێش ئێستا 7370 جار خوێنراوەتەوە

هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریكا گەیشتە 8 ملیۆن بەرمیل

 

بەڕێوەبەرایەتى زانیاریی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەكەى لە ماوەی مانگی ئابدا گەیشتۆتە نزیکەی 8 ملیۆن بەرمیل.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە خشتەیەکدا کە دەزگاى ئیرادە بەدواداچونى بۆكردوە، رونیكردۆتەوە، عێراق لە مانگی ئابدا 7 ملیۆن و 936 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمریکا کردوە، لەكاتێكدا لە مانگی تەمموزدا بڕى هەناردەكە گەیشتۆتە 8 ملیۆن و 370 هەزار بەرمیل نەوتی خاو، كە ئەگەر هەردو ژمارەكە بە تێكڕا وەربگیرێن؛ زیاتر لە 8 ملیۆن بەرمیل نەوتى مانگانە دەكات.

هەر لە خشتەى زانیارییەكانى تایبەت بە وزەى ئەمریكادا هاتوە، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئابدا 328 هەزار بەرمیل و لە هەفتەی دوەمدا 162 هەزار بەرمیل و لە هەفتەی سێیەمدا 302 هەزار بەرمیل و لە هەفتەی چوارەمیشدا 231 هەزار بەرمیلى تێپەڕاندوە.

هاوكات، لە مانگی ڕابردودا، عێراق لەنێو وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە پلەی پێنجەمدا بوە، ئەوەش دوای کەنەدا، مەکسیک، سعودیە و بەڕازیل.

هەر بە گوێرەى ئەو داتایانە، لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا عێراق لەڕوی هەناردەکردنی نەوتەوە بۆ ئەمریکا لە پلەی دوەمدایە لە دوای سعودیە کە 9 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل نەوتى هەناردە کردوە، لیبیاش بە سێ ملیۆن و 534 هەزار بەرمیل نەوت لە پلەی سێیەمدایە.

 

  • هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریكا گەیشتە 8 ملیۆن بەرمیل

  • عێراق زیاتر لە 28 تۆن زێڕ هاوردە دەكات

  • دوای 73 ڕۆژ هێشتا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچە ئاشکرانەکراوە

  • ئابوریناسێك: وەبەرهێنان لەکوردستان تەنها پڕۆژەی نیشتەجێبونە

  • هەرێم لەڕوى هێلكەو مریشكەوە گەیشتە ئاستى خۆبژێویى

  • دەروازە سنورییەكانى هەرێم بەسیستمى ئەسیكۆداوە دەبەسترێنەوە

  • کۆمپانیایەکی ئیماراتی غازی كوردستان دەخاتە خزمەتى بەغداوه

  • ئه‌وه‌ى 11 ساڵ پێش ئێستا وترا دێته‌دى؟ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌دایه‌

  • ئاكرێ شەش هەزار تۆن هەنجیر بەرهەمدەهێنێت

سەرەکی