2026-03-31
434 جار خوێنراوەتەوە
هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟
ناوەندی هەواڵ
بازاڕی وزەی جیهان خۆی لەخۆیدا و لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا ئاڵۆزبوو، ئێستاش وتەیەكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ بە ئامانجگرتنی دوورگەی خارگ كە بە شادەماری وزەی ئێران دادەنرێت، هێندەی تر بازاڕی ئاڵۆز كردووە.
پسپۆڕان هۆشداری دەدەن، ئەگەر ئەمریكا هێرشی زەمینی بۆسەر دوورگەی خارگی ئێران ئەنجام بدات، نرخی نەوت بەشێوەیەك بەرز دەبێتەوە دەگاتە 200 دۆلار بۆ بەرمیلێك.
هەڕەشەی سڕینەوەی دوورگەكەی كرد
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز" ڕایگەیاند: سوپای ئەمریكا دەتوانێت زۆر بە ئاسانی كۆنترۆڵی دوورگەی خارگ بكات. ترەمپ هەر بەوەشەوە نەوەستا هەڕەشەی سڕینەوەی دوورگەكەی كرد، ئەگەر ئێران گەرووی هورمز نەكاتەوە و دانوستان نەكات بۆ گەیشتن بە رێككەوتن بە خێرایی.
بەوتەی تاماس فارگا، شیكەرەوەی كۆمپانیای (پی ڤی ئێم ئینێرجی) ئەگەر ئەمریكا هێرشی زەمینی بكاتە سەر ئێران، یاخود ئەگەر ئێران هێرشی تۆڵەسێنەرانە بكاتەسەر ژێر خانی وزەی وڵاتانی كەنداو، گەرووی هورمزیش بە داخراوی بمێنێتەوە، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت بگاتە سەروو 200 دۆلار بۆ بەرمیلێك.
بەوتەی ئەو پسپۆڕە، ئەگەر ئەو هێرشە ڕووبدات و گەرووی هورمز بە داخراوی بمێنێتەوە، مانگانە 300 ملیۆن بەرمیل نەوت گیر دەخوات و ئەوەش نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەكاتەوە.

گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی چەند مانگێك دەخایەنێت
تەنانەت بە گەیشتن بە ئاگربەست و رێككەوتنی ئاشتی، بەوتەی ئەو پسپۆڕە گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی چەند مانگێك دەخایەنێت، ئەمەش ئەگەرێكە بەمزوانە ڕوونادات، بەتایبەت كە ئەمریكا هێزی زیاتری زەمینی ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە، نزیكەی 20% ی باری نەوت و وزەی جیهان رێگەی تێپەڕبوونی نییە، ئەمەش كێشەی بۆ بازاڕی جیهانیی وزە دروستكردووە.

-
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه ده‌خاته ئه‌ستۆى به‌غداد
|
-
هۆكار چییه؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه نه‌یتوانى لیستى مووچه ڕابگه‌یه‌نێت
|
-
ئایا هه‌رێم به كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه؟
|
-
نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له مووچه گرنگتره
|
-
ره‌بیعه به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم
|
-
ئیسرائیل له ڕێگه‌ى بریكاره ئه‌مریكیه‌كانه‌وه؛ چووه‌ته قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه
|
-
قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر مووچه؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون
|
-
یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا
|
-
وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە
|
|
|
|