2026-05-16
374 جار خوێنراوەتەوە
قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر مووچه؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون
ناوەندی هەواڵ
داتاكانى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ده‌ریده‌خات، كۆى گشتیی قه‌رزى ناوخۆیی 96 ترلیۆن و 629 ملیار دینارى تێپه‌ڕاندووه، كه نزیكه‌ى 73.3 ملیار دۆلار ده‌كات، قه‌رزى ده‌ره‌كییش 10 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه قه‌رزى ناوخۆیى له سێ ساڵى ڕابردوودا زیاتر له 46 ترلیۆن دینار بووه.
داتاكان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كۆى قه‌رزى ناوخۆیى له‌ماوه‌ى نێوان 2023 تا 30 ى نیسانى 2026 ، 46.035 ترلیۆن دینارى تێپه‌ڕاندووه، 7.590 ترلیۆن دینار له 2023، له 2024 17.105 ترلیۆن دینار، له 2025 دا 10.840 ترلیۆن دینار، له 2026 یش 10.5 ترلیۆن دینار.
دۆسیه‌ى قه‌رزى حكومى مشتومڕى یاسایى و ده‌ستورى فراوانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا بودجه په‌سه‌ند نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش پرسیار ده‌رباره‌ى سنورى ده‌سه‌ڵاته‌كانى حكومه‌ت له ئیداره‌ى قه‌رزى گشتیی ده‌وروژێنێت.

به وته‌ى نه‌بیل مه‌رسومى شاره‌زایى ئابورى، هیچ ده‌قێك نییه له یاساى ئیداره‌ى دارایى ژماره شه‌شى ساڵى 2019، كه رێگه به حكومه‌ت بدات قه‌رز بكات له دۆخى نه‌بوونى یاساى بودجه‌ى گشتیی، باس له‌وه‌شده‌كات مادده‌ى 13 ى یاسا رێگه به خه‌رجكردنى یه‌ك له‌سه‌ر دوانزه‌ى مانگانه‌ى خه‌رجییه‌كان ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنى بودجه دواكه‌وت.
مه‌رسومى نمونه‌ى 2020 ده‌هێنێته‌وه، كه به‌هۆى داڕمانى نرخى نه‌وت حكومه‌ت په‌ناى بۆ په‌رله‌مان برد تا یاساى قه‌رز ده‌ربكات بۆ چاره‌سه‌رى كورتهێنانى دارایى، ئه‌وه‌بوو له حوزه‌یرانى 2020 وه‌زیرى دارایى سه‌رپشك كرا قه‌رزى ناوخۆیى و ده‌ره‌كیی بكات.
جارى دووه‌میش كه حكومه‌ت په‌ناى بۆ په‌رله‌مان برد له تشرینى دووه‌مى 2020 بوو، بۆ گره‌نتیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دواى ئه‌وه‌ى دارایى گشتیی عێراق جارێكى تر گه‌یشته دۆخى كورتهێنان.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، باسم نه‌غیمش په‌رله‌مانتارى پێشوو، هۆشدارى ده‌دا له په‌نا بردن بۆ قه‌رزی ده‌ره‌كیی بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى، چونكه ساڵانێكه عێراق هه‌وڵده‌دات قه‌رزه‌كانى بداته‌وه و چوون به‌ره‌و قه‌رزكردن له سندوقى نه‌ختینه‌یى نێوده‌وڵه‌تیش وڵاته‌كه به‌ره‌و قه‌رزارییه‌كى قوڵتر ده‌بات.
له‌وباره‌یه‌وه، فه‌یسه‌ڵ فه‌یاز، په‌رله‌مانتارى عێراق ده‌ڵێت، به‌رنامه‌ى حكومیی كه په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ردا، چاره‌سه‌رى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یرانى دارایى خستووه‌ته‌ڕوو، بۆیه حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌ره‌و چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه هه‌نگاو ده‌نێن.

به‌ڵام سه‌فا شه‌مه‌رى، پسپۆڕى ئابورى هۆشدارى ده‌دات له په‌نابردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار وه‌ك یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان بۆ كورتهێنانى دارایى، باس له‌وه‌ده‌كات كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر هاوڵاتیان و كه‌رتى تایبه‌ت ده‌بێت، هه‌رچه‌نده به كورتمه‌ودا سودى بۆ حكومه‌ت ده‌بێت.

-
لە نێوان مەقاسە و نەبوونی کاشدا؛ فەرمانبەرانی کوردستان باجی درێژەکێشانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن
|
-
هه‌ر جاره و 500 ملیۆن دۆلار؛عێراق ده‌ستیكرده‌وه به وه‌رگرتنى دۆلارى كاش له ئه‌مریكا
|
-
وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن؛ بەغداد متمانەی بە خەرجییەکانی هەرێم نییە؟
|
-
به‌راوردى نرخى به‌نزین له هه‌رێمى كوردستان و وڵاتان
|
-
په‌تى درۆ كورته؛ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: پرسى مووچه به‌لاى وهفدى هه‌رێمه‌وه لاوه‌كى بووه
|
-
وردەكاری هەڵمەتی بەرەبەیان؛ تائێستا چەند پارە و سامانی لێپرسراوان و پەرلەمانتاران دەستی بەسەردا گیراوە
|
-
داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له هه‌رێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە
|
-
لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن
|
-
حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره؟
|
|
|
|