4 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له مووچه گرنگتره
ناوەندی هەواڵ
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ته وێردى سه‌ر زمانى، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌رێم ده‌یه‌وێت پرسى نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ به‌غداد به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكات له به‌رژه‌وه‌ندیدا بێت، جگه له‌وه‌ش پرسى قه‌یرانى كاره‌باى له عێراق قۆستووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت كاره‌با 24 كاتژمێریهكهى بگه‌یه‌نێته شاره‌كانى عێراق له‌كاتێكدا هێشتا له كوردستان 85% ى خه‌ڵكه‌كه‌ى كاره‌باى 24 كاتژمێرییان هه‌یه.
میدیاكانى پارتى نه‌یانشاردووه‌ته‌وه، "مه‌سرور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌یه‌وێت ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى پڕۆژه‌ى ڕووناكى بخاته به‌رده‌م كابینه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، تا چاكسازى له‌و كه‌رته‌ى عێراق بكه‌ن".

ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غداد و بینینى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پرسى سه‌ره‌كیی بوو، له پاڵ هه‌ردوو پرسى نه‌وت و غاز، له‌كاتێكدا میدیاى پارتى و حكومه‌ت ده‌یانه‌وێت وا نیشانى بده‌ن پرسى سه‌ره‌كیی به‌لاى سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه چاره‌سه‌رى پرسى مووچه‌یه، ئه‌و به‌ڵێنه‌شیان له زارى سه‌رۆكوه‌زیرانه نوێیه‌كه‌وه گواسته‌وه كه كێشه‌ى مووچه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌كاتێكدا چاره‌سه‌ره‌كه‌ى ئاسانه و پابه‌ندبوونه به‌و ڕێككه‌وتنانه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد هه‌یه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌م پرسه به‌لاى حكومه‌ته‌كانى پێشوه‌وه كارى له پێشینه بووبێت، له‌م حكومه‌ته نوێیه‌شدا جارێ هه‌ر به‌ڵێنه و چاوه‌ڕێى كرداره، ئه‌وه‌ى له‌و نێوه‌نده‌شدا زیانى كردووه مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانن.
هه‌رچه‌نده میدیاى پارتى و حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێن، لەپاڵ کێشەی بودجە و مووچه‌دا، هەناردەکردنەوەی نەوت و داواکردنی گەرەنتیی ئەمنی بۆ کۆمپانیا بیانییەکان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان دەبێت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا پرسى نه‌وت و غاز و كاره‌با پرسى سه‌ره‌كیی بووه، چونكه وزه قازانجه ڕاستهوخۆكهى بۆ كۆمپانیاى به‌رپرسانى هه‌رێم و به‌غداده.

پرسى هه‌نارده‌ى نه‌وت
رۆژى 25ـی ئازارى 2023و بە بڕیارى ژووری ناوبژیوانى دادگای نێودەوڵەتی پاریس، هەناردەى نەوتى هەرێم کە 450 هەزار بەرمیلى رۆژانە بوو راگیرا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه لە ناوەڕاستى ٢٠١٥2015دا دەسەڵاتى هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا دەستى کرد بە هەناردەى نەوتى هەرێم و لە ژێر ناوی(ئابورى سەربەخۆ)، بانگەشەى ئەوەیان دەکرد لە رێگەى فرۆشتنى نەوتەوە ئابورى هەرێم بەهێز دەکەن و مووچەى فەرمانبەران زیاد دەکەن و هەر هاوڵاتیەک مانگانە هەزار دۆلار دەچێتە سەر هەژمارەکەی.
هه‌رچه‌نده له كۆتایى كابینه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له ڕێگه‌ى كۆمپانیاى نه‌وتى سۆمۆى عێراق به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م و به‌پێى ڕێككه‌وتن ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌ڵام جه‌نگى ئه‌مریكا و ئێران له شوباتى ئه‌مساڵ ئه‌و ههناردهیهى زۆر كه‌مكرده‌وه، ئێستا هه‌رێم ده‌یه‌وێت زیاتر نه‌وته‌كه‌ى عێراقیش له ڕێگه‌یه‌وه هه‌نارده‌ى توركیا بكرێت، به‌ڵام عێراق به‌ده‌ر له بۆرى نه‌وتى جه‌یهان- كه‌ركوك- هه‌رێمى كوردستان، به‌دواى ڕێگه‌ى تر‌ى جێگره‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه به‌ناو هه‌رێمى كوردستاندا نه‌ڕوات و ببێته جێگره‌وه‌ى گه‌رووى هورمز.

یاساى نه‌وت و گاز
لە ساڵی 2006ـەوە تاوەکو ئێستا، چوارجار رەشنووسی یاسای نەوت و گاز لە عێراق ئامادە کراوە، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکانەوە، نەخراوەتە بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی نوێنەران و چاوەڕێی رێککەوتنی سیاسی دەکات. نە عێراق بە مەرجەکانی هەرێمی کوردستان رازیدەبێت، نە هەولێریش سازش لە داواکارییەکانی خۆی دەکات.
ناکۆکیی سەرەکی لەسەر یاسای نەوت و گاز لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراقدا لە دەوری دەسەڵاتی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کێڵگە هاوبەشەکان دەسوڕێتەوە.
لە شوباتی 2022 ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغداد گەیشتنە ترۆپک، ئەوەش دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بە "نادەستووری" ناساند، جگە لەوەش لە مانگی ئازاری 2023دا بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی پاریس، بووە هۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش زیانێکی زۆری دارایی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیاند، کە بەزیاتر لە 20 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

فرۆشتنى كاره‌با به عێراق
ئێستا به‌پێى داتاكانى هه‌رێمى كوردستان، 85% ى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان پشت به كاره‌باى 24 كاتژمێرى ده‌به‌ستن، بڕیاریشه تا كۆتایى ئه‌مساڵ هه‌موو كوردستان بگرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا هه‌رێمى كوردستان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌كات ده‌یه‌وێت كاره‌با به ناوچه‌كانى تر‌ى عێراقیش بفرۆشێت، هه‌رچه‌نده پێشتر به موسڵى فرۆشتووه. تائێستاش به‌هۆى پرۆژه‌ى ڕووناكییه‌وه نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار مۆلیده له كوردستان كوژاونه‌ته‌وه.
پڕۆژەی "ڕووناکی"، لە ناوەڕاستی ساڵی 2024 بە فەرمی لەلایەن وه‌زاره‌تى كاره‌باى حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا.
سەرەتای پڕۆژەکە وەک قۆناغی تاقیکاری لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر (وەک گەڕەکی شادی، نازناز، بەختیاری و گوندی ئینگلیزی) جێبەجێ کرا، و دواتر لە کۆتایی 2024 و بەدرێژایی ساڵی 2025 پرۆسەی بەستنی سیستەمەکە و پێوەرە زیرەکەکان فراوانتر کرا بۆ گەڕەکەکانی تری هەولێر، سلێمانی و دهۆک.
-
نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له مووچه گرنگتره
|
-
ره‌بیعه به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم
|
-
ئیسرائیل له ڕێگه‌ى بریكاره ئه‌مریكیه‌كانه‌وه؛ چووه‌ته قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه
|
-
قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر مووچه؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون
|
-
یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا
|
-
وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە
|
-
بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟
|
-
بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا
|
-
جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە
|
|
|
|