1 کاتژمێر پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
ره‌بیعه به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم
چاودێران: ئه‌م جوڵه‌یه له داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و لایه‌نى هه‌رێمى تریشى بۆ زیاد ده‌بێت، له‌وانه‌ش ئێران
ناوەندی هەواڵ
پسپۆڕان كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى ڕه‌بیعه له سنورى عێراق-توركیا- سوریا به ڕه‌هه‌ندێك ده‌بینن كه لایه‌نى بازرگانیی تێده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵكو ده‌ستوه‌رده‌داته ڕێكخستنه جیۆسیاسییه نوێیه‌كان و كاریگه‌رى له‌سه‌ر باڵانسى هه‌ژموونى ئابوورى له عێراق ده‌بێت.
له 18 ى ئه‌م مانگه‌دا و له هه‌نگاوێكدا كه ڕه‌هه‌ندى ئابورى جیۆسیاسى فراوانى هه‌یه، دووباره ده‌روازه‌ى ڕه‌بیعه‌ى سنووریی له‌نێوان عێراق و سوریا كرایه‌وه، یه‌كه‌م قافڵه‌ى بارهه‌ڵگرى توركیا دواى ساڵانێك له‌و ده‌روازه‌یه‌وه تێپه‌ڕین و هاتنه عێراقه‌وه.

سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گۆڕانكارى
به‌غداد و ئه‌نقه‌ره كردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه‌یه وه‌ك هه‌نگاوێك و ڕێڕه‌وێكى بازرگانیی ستراتیژى لێى ده‌ڕوانن، چاودێران و پسپۆڕانى ئابورییش به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گۆڕانكارى له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن كه گورز له بڕبڕه‌ى پشتى ئابورى هه‌رێمى كوردستان ده‌وه‌شێنێت، چونكه رۆڵى ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل كه‌م ده‌كاته‌وه، كه شاده‌مارى سه‌ره‌كیی هه‌رێمى كوردستانه له‌گه‌ڵ توركیا و جیهانى ده‌ره‌وه.
له دیوى سوریاوه ده‌روازه‌كه ناوى (تەل کۆچەر) ه و تەنیا 120 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری موسڵەوە دوورە، پاش ئەوەی لە ساڵی 2014ـەوە بەهۆی هێرشەکانی ڕێکخراوی داعشەوە داخرابوو و کارەکانی تێدا ڕاگیرابوو، دوای نزیکەی 13 ساڵ، جارێکی دیکە بە ڕووی هاتوچۆی گەشتیاری و بزووتنەوەی بازرگانیدا کرایەوە.
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا لە میانی سیمینارێکدا تیشکی خستە سەر پێگە نوێیەکەی پارێزگاکەی و ڕایگەیاند: نەینەوا ئێستا قۆناغێکی نوێی بووژانەوەی چالاکییەکان بەخۆیەوە دەبینێت و هەنگاو بەرەو ئەوە دەنێت ببێتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانیی جیهانی. ئەو پێشکەوتنانەش دەرەنجامی گەشەسەندنی کەرتی وەبەرهێنان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە.
پارێزگاری نەینەوا جەختی لەوەش کردەوە، هەڵکەوتەی جوگرافیی پارێزگاکە زۆر ستراتیژییە و شایستەی ئەوەیە ببێتە چەقی بازرگانیی بەرچاو لە عێراقدا، چونکە دەتوانێت وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی تۆڕێکی تۆکمەی ڕێگاوبان و دەروازە سنوورییەکانەوە بەیەکەوە ببەستێت. هەروەها ئاشکراشی کرد کە لە ئێستادا بە چڕی کار لەسەر پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، ئاسانکاری بۆ ڕێکارە کارگێڕییەکان و بەرەوپێشبردنی ناوچەی پیشەسازی و بازرگانی دەکرێت.

داهاتەکەی لە نێوان 700ملیۆن بۆ زیاتر لە یەک ملیار دۆلاردایە
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل کە خاڵی سەرەکیی گرێدەری بازرگانییە لەگەڵ تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا، سەرەڕای ئەوەی داهاتی ساڵانەی بە فەرمی و بە وردی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو ناکرێتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان و خەمڵاندنی شارەزایان، قەبارەی داهاتەکەی لە نێوان 700ملیۆن بۆ زیاتر لە یەک ملیار دۆلاردایە لە ساڵێکدا.
به‌وته‌ى پسپۆڕان، توركیا هه‌وڵده‌دات ناوه‌ندى بازرگانیی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق بگوازێته‌وه بۆ لایه‌نى حكومه‌تى عێراق، به‌وه‌ش باجى گومرگى و داهاته‌كه‌ى ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد نه‌ك خه‌زێنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مه‌ش داهاتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان(پارتى) به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه.

ئه‌م جوڵه‌یه له داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت
چاودێران پێیان وایه، ئه‌م جوڵه‌یه له داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و لایه‌نى هه‌رێمى تریشى بۆ زیاد ده‌بێت، له‌وانه‌ش ئێران، به ئامانجى زیاتركردنى فشاره‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدا ناكۆكیی سیاسى و ئابورى ساڵانێكه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد هه‌یه.
هه‌ر له ئێستاوه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌نده نییه ده‌روازه‌ى ڕه‌بیعه كراوه‌ته‌وه، داهاتى ئیبراهیم خه‌لیل به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك 20% كه‌میكردووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانیی نێوان عێراق و توركیا ساڵانه نزیكه‌ى 16 ملیار دۆلاره و نزیكه‌ى 85% ى له ڕێگه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه بووه، به‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ گورز به‌ر ئابورى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێت.
-
ره‌بیعه به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم
|
-
ئیسرائیل له ڕێگه‌ى بریكاره ئه‌مریكیه‌كانه‌وه؛ چووه‌ته قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه
|
-
قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر مووچه؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون
|
-
یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا
|
-
وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە
|
-
بۆچی دراوی بیانی عێراق بەشێوەی كاش كەمیكردووە؟
|
-
بازرگانی لە گەروو و رێڕەوە ئاوییەكانی جیهان بە داتا
|
-
جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە
|
-
ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە
|
|
|
|