2026-04-09 268 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

هەرێم و بەغداد مووچەخۆرانیان بە بارمتە گرتووە

مووچەخۆران مانگێكە بۆ پێدانی مووچەكانیان دەستی دەستییان پێدەكرێت، لەكاتێكدا بەغداد مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەشكردووە، بەڵام بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كێشە دروستبووە، كێشەیەكی تەكنیكی یاخود ئەوتۆش نا كە بڕوامان پێبهێنێت پاساوەكەیان گونجاوە.

10ی ئازار دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرا، واتە مانگێكی تەواوە فەرمانبەران و مووچەخۆران چاوەڕێی ئەوەن مووچەی مانگی ئازار وەربگرن، هەرێمی كوردستان درەنگ لیستی مووچە و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشتری نارد، ئەمەش هۆكاربوو بۆ دواخستنی ناردنی پارە، بەڵام كاتێكیش هەرێم ئەم هەنگاوانەی نا، هۆكارێكی تر بۆ دواكەوتنی ناردنی پارەی مووچە لە بەغدادەوە دروستبوو.

هەنگاوەكانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە هەموو هەنگاوەكانی خۆیان بڕیوە، وەزیری دارایی عێراق نوسراوی كردووە تا پارەكە بنێردرێت، ئەمانە هەمووی دوێنێ ڕوویداوە، پێش سەعات دوانزە، بەڵام ئامادەنەبوونی بەڕێوەبەرێكی گشتیی لە وەزارەتی دارایی لە بەشی تەرازووی پاڵپشتی، كە ئەركی ئەوەیە ئاماژەیەك بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی بنێرێت پارەكە خەرج بكەن، بەڵام ئەو ئامادەنەبوونەی بەڕێوەبەرەكە وایكرد فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە، ئەمڕۆش لە عیراق پشووی ڕەسمییە و هەرچەندە بریاری ناردنی دراوە ناردنی پارەكە دەكەوێتەوە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو. ئەگەر ئەمڕۆ سەرەڕای پشوو بڕیاری تر نەدرێت.

رۆژی چوارشەممە هەشتی نیسانی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بڕی 43 ملیار و 94 ملیۆن و 141 هەزار دیناری وەك داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد نارد، ئەمەش بەپێی ئەو لێكتێگەیشتنەی لەنێوان وەفدێكی هەرێم و بەغداد كراوە تا ئەو بڕە بنێردرێت، لەكاتێكدا مانگەكانی پێشتر 120 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی یاخود ناوخۆ بۆ بەغداد دەنێردرا، بەڵام بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە بەرپرسانی بەغدادیان وتووە بەهۆی جەنگ و داخستنی دەروازەكانەوە داهاتیان كەمیكردووە و ناتوانن چیتر 120 ملیار وەك داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد بنێرن.

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لە 29 ی ئازار لیستی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی شوباتی بۆ بەغداد نارد.لەكاتێكدا لیستی مووچەی مانگی شوبات و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشتری لە 23 ی شوبات نارد واتە ئەمجارە نزیكەی هەفتەیەك ناردنی لیست و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە دواكەوتووە.

  • ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى به‌غداد

  • هۆكار چییه‌؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه‌ نه‌یتوانى لیستى مووچه‌ ڕابگه‌یه‌نێت

  • ئایا هه‌رێم به‌ كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه‌؟

  • نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ مووچه‌ گرنگتره‌

  • ره‌بیعه‌ به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم

  • ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ى بریكاره‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌؛ چووه‌ته‌ قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه‌

  • قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر مووچه‌؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون

  • یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا

  • وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

سەرەکی