7   کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

پسپۆڕان بەدووری دەزانن لە ماوەیەکی نزیکدا ئاساییبوونەوە رووبدات و بەرپرسان قسەیەکی دیکە دەکەن

ناوەندی هەواڵ

پسپۆڕان و شیكەرەوانی ئابوری لە ڕاپۆرتێكی پێگەی (AGBI) بەریتانی قسەیان كردووە، باس لەوەدەكەن، سەرەڕای ئەوەی عێراق دووپاتی كردووەتەوە توانای هەیە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی نەوت بگەیەنێتە دوو ملیۆن بەرمیل لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا، یاخود سێ ملیۆن بەرمیل لە چەند رۆژێكدا، سەرەڕای ئەوەی زیانەكانی ژێرخانی عێراق سنوردارن، بەڵام دووبارە گەڕانەوەی بەرهەمهێنان بۆ كاتی پێش جەنگ چەند مانگێك دەخایەنێت.

چەند هۆكارێك

ئەو پسپۆڕانە ئەو ماوە زۆرە دەگەڕێننەوە بۆ چەند هۆكارێك، كە گرنگترینیان ئەوەیە كۆمپانیا بیانیەكانی نەوت عێراقیان جێهێشتووە و پرۆسەكانی بەرهەمهێنانیشیان كەمكردووەتەوە، لەكاتێكدا وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، لە نێویشیاندا عێراق داوایان لە كڕیاران كردووە بەپێی خشتەكانی باركردنی نەوت ئامادەبن بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز.

شیكەرەوان هۆشداری دەدەن

عێراق دەڵێت، دەتوانن لەماوەی چەند كاتژمێر یاخود رۆژێكدا، دووبارە بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی باشور بگەیەننە نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، ئەم لێدوانەش پاش چەند كاتژمێرێك بوو لە كۆتایی هاتنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل، بەڵام شیكەرەوان هۆشداری دەدەن لەوەی ئاساییبوونەوەی دۆخەكە كاتێكی زۆری دەوێت، سەرەڕای ئەوەی زیانەكانی ژێرخانی عێراق سنوردارە، پسپۆڕان دەڵێن دەستپێكردنەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت و زیادكردنی بەرهەم بۆ ئاستی پێش جەنگ چەند مانگێك دەخایەنێت، چونكە پرۆسەی بەرهەمهێنان پەكیكەوتووە و كۆمپانیاكانی نەوتیش كشاونەتەوە.

لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا بیگەیەنینە دوو ملیۆن بەرمیل

كۆمپانیای نەوتی بەسرە كە سەرپەرشتی كێڵگەكانی نەوتی باشوری عێراق دەكات، ڕایگەیاندووە ئێستا ڕۆژانە نزیكەی 900 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، لەكاتێكدا پێش جەنگ سێ ملیۆن و 200 هەزار بەرمیلی بەرهەم دەهێنا، باسم عەبدولكەریم بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسرە دەڵێت دەتوانین لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا بیگەیەنینە دوو ملیۆن بەرمیل، لەماوەی چەند رۆژێكیشدا بیگەیەنینەوە ئاستی ئاسایی.

عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا

پێش دەستپێكردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28 ی شوباتی ڕابردوو، عێراق زیاتر لە چوار ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بەرهەم دەهێنا، ئەویش لە كێڵگەكانی باكور و باشور، ئێستاش كە دوو هەفتە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، دەیەوێت دۆخی بەرهەمهێنانی نەوت ئاسایی بكاتەوە.

دوای جەنگ بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ ملیۆنێك و 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابەزی، ئەمەش بەپێی داتای كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ".

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

  • ئەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز زیانی گەورەیان بەركەوتووە

  • سێگۆشەی بەرتەسك؛ سێ نۆكەندی گرنگی جیهان

سەرەکی