12   کاتژمێر پێش ئێستا 270 جار خوێنراوەتەوە

جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

بەپێی هەڵسەنگاندن و پێشبینیەكانی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، بەهۆی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل،قەتەر و عێراق زۆرترین زیان بەر ئابوریەكەیان كەوتووە، قەتەر لەساڵی 2026 دا ئابوریەكەی 8.6% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

ئاستی زیانەكان بۆ قەتەر و عێراق

جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل، بە گشتیی زیانی بە وزە و ئابوری جیهان گەیاندووە، بەڵام عیراق و وڵاتانی كەنداو بە پلەی یەكەم زیانیان بەركەوتووە.

قەتەر لەنێوان وڵاتانی ناوچەكە زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، بەپێی راپۆرتی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، پێشبینیەكان بۆ گەشەی ئابوری قەتەر 14.7% دابەزینی بەخۆوە بینیوە،جگە لەوەی ئابوریەكەشی لەمساڵدا واتە ساڵی 2026 8.6% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
ئابوری عیراق لە زیانمەندبووندا پلەی دووەمی وڵاتانی كەنداوی گرتووە، پێشبینی دەكرێت ئابوری عێراق 6.8% دابەزین لە ساڵی 2026 بەخۆوە ببینێت، دوای ئەوەی بەهۆی جەنگەوە بۆ 10.4 % دابەزی.

ئاستی پێشبینی گەشەی ئابوری وڵاتانی كەنداو 

ئابوری ئیماراتیش بەهەمانشێوە، 3.1% دابەزینی بەخۆوە بینی، ئەوەش 1.9% كەمترە لەو پێشبینیەی لە ڕابردوودا بۆی كرابوو.
كاریگەری جەنگ لەسەر سعودیە لە قەتەر و عیراق و ئیمارات كەمترە، هەرچەندە ئاستی پێشبینیەكانی گەشەسەندنی ئابوری ئەو وڵاتە دابەزیوە، بەڵام تائێستاش ئەگەری هەیە لەمساڵدا 3.1% ئابوری گەشە بكات، دوای ئەوەی بەهۆی جەنگەوە لەماوەی زیاتر لە مانگێكی ڕابردوودا 1.4% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.


ئەوەی كەمترین زیانی بەركەوتووە لەم جەنگەدا

ئەوەی كەمترین زیانی بەركەوتووە لەم جەنگەدا، دەسەڵاتدارێتی عوممانە، بەپێی راپۆرتی سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی، سەرەڕای جەنگ بەرزترین گەشەی ئابوری لەنێوان وڵاتانی كەنداو هەبووە، كە ئەویش بەرێژەی 3.5% بووە، هەرچەندە ئەویش 0.5 % دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەڵام كەمترینە لەنێوان وڵاتانی كەنداو. كوەیت و بەحرەینیش ئامارەكانیان نزیكە لە عوممان، كوەیت ئابوریەكەی لە 0.6 % دابەزینی بەخۆوە بینیوە،لەكاتێكدا لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگ پێشبینیەكانی گەشەی 4.5% دابەزینی بەخۆوە بینی، بەحرەینیش لە 0.5 % ئابوریەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای جەنگەكەدا ئابوریەكەی 3.8% دابەزینی بەخۆوە بینی.

زیانەكان گەیشتوونەتە چەند؟

وەك راپۆرتەكەی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی ئاماژەی پێداوە، وڵاتانی عەرەبی بەهۆی سەرهەڵدانی جەنگ لەنێوان ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل، زیانەكانیان گەیشتووەتە 200 ملیار دۆلار، بەردەوامیی دۆخەكەش قەبارەی زیانەكان گەورەتر دەكەن.

  • جەنگی ئێران و زیانی بۆ ئابوری كەنداو؛ قەتەر و عێراق زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە

  • ئیسپانیا: گەمارۆدانی گەروی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە شتێکی بێ مانایە

  • ئاساییبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چەند دەخایەنێت؟

  • ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران؛ چیتر تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە خۆڕایی نییە

  • بۆچی دوێنێ مووچە بۆ هەرێم نەنێردرا؟

  • جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

  • چارەنووسی مووچەی هەرێم لەنێو ناڕوونی مووچەی بەغداد دا؟

  • هەڕەشەی ترەمپ لە دوورگەی خارگ؛ نرخی نەوت دەگەیەنێتە 200 دۆلار؟

  • لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

سەرەکی