2026-04-08 332 جار خوێنراوەتەوە

جەنگ نرخی زێڕی بەرزكردەوە و نەوتی دابەزاند

لەگەڵ پێشهاتە بەردەوامەكاندا،نرخی نەوت و زێڕ بەردەوام لە گۆڕاندان ئەمجارەش راگەیاندنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی و وەستانی شەڕ لەلایەن ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیلەوە، كاریگەری بەرچاوی لەسەر نرخی زێڕ و نەوت بەجێهێشت.

لە ماوەی 40 رۆژی جەنگی ئێراندا، بەهۆی داخرانی گەرووی  هورمز، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو ،ئەمەش ببوە هۆكار بۆ ئەوەی نیگەرانی زۆر سەرهەڵبدات لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و زیانی زۆری لە نرخی زێڕ دا.

هەر بۆیە ئەمڕۆ لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەست، نرخی زێڕ چوار هەزار و 800  دۆلاری  تێپەڕاندوو و گەیشتە بەرزترین ئاستی سێ هەفتەی رابردووی خۆی.

هاوكات نرخی نەوتیش بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، نرخەی سەدا 15 دابەزی و گەیشتە 94 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ،لە كاتێكدا رۆژی سێ‌ شەممە بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرا.

 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكی نوێیدا لە ترووس سۆشیاڵ نوسیوێتی،رۆژێكی گەورەیە بۆ ئاشتی و كاری باش دەكرێت ،دەشلێت، ئەمریكا یارمەتیدەر دەبێت لە كارئاسانی بۆ هاتووچۆی كەشتییەكان.  

 

  • لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات

  • حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە

  • عێراق لە قەیرانی قووڵی داراییدایە و بۆ مووچە پێویستی بە قەرزە

  • نرخى لیترێك به‌نزین له‌ وڵاتان و به‌راورد به‌ هه‌رێمى كوردستان

  • بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا

  • حكومەتی هەرێم نرخی بەنزینی بە گران جێگیر كرد

  • بازدانی نەوتی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تورکیا و پڕۆژەیەکی مێژوویی لەگەڵ سووریا بە چاودێری ئەمریکا

  • تره‌مپ چاو ده‌بڕێته‌ نه‌وت؛ عێراق و ئه‌مریكا به‌ به‌های تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككه‌وتننامه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن

  • توركیا و عێراق ڕێككەوتن لەسەر ئەو بۆرییە دەكەن كە بە باشور و باكوری كوردستاندا تێدەپەڕێت

سەرەکی