2026-03-28 290 جار خوێنراوەتەوە

لیستی مووچەی مانگی سێ تا سێشەممە دەنێردرێت بۆ بەغداد

ناوەندی هەواڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەمیدیای پارتی وتووە، مووچەی مانگی سێ، کارکردن تێیدا بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت ڕۆژی سێشممە بنێردرێت بۆ بەغداد.

لەبارەی ڕێکارەکانی کۆکردنەوەی 120 ملیارەکەشەوە دەڵێت: بەهۆی پشووەکانەوە سەرجەم کارەکان ڕاگیرابوون، لەم هەفتەیەدا ئەو ڕێکارەش دەستپێدەکات و تا کۆتایی هەفتە ئامادە دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی"ئیرادە میدیا"، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاپۆرتی بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە و میزان موراجەعەی مانگی ڕابردووی هەرێمیش لەم هەفتەیەدا ئامادە دەبێت، هاوکات، ناردنی مووچەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، ئەگەر هیچ گرفتێک دروست نەبێت.

هەفتەی پێشوو،  عێراق پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری (مانگی سێ) بۆ فەرمانبەرانی خۆی دەسپێکرد، وەزیری دارایی عێراقیش دڵنیایی داوە بەمووچە خۆران کە پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی  (مانگی سێ) زامن کراوە.

سەبارەت بە مووچەی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی سێ لە قۆناغی کۆتاییە و بڕیارە تا سێشەممە لیستی مووچە و ڕاپۆرتی میزان مراجەعە ڕەوانەی بەغدا بکرێت، بەپێی پێشبینییەکان، ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەوێتە دوای 5ی نیسان (مانگی چوار)ی 2026. 

هەرچەندە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە، هەرێم بەهۆی دۆخی ئەمنی و سیستەمی نوێی گومرگییەوە نزیکەی 70٪ی داهاتی نانەوتی لەدەستداوە و ناتوانێت بڕی 120 ملیار دیناری مانگانە ڕادەستی عێراق بکات، بەڵام بەرپرسانی دارایی عێراق ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەهۆی بارودۆخەکەوە چاوپۆشی لەو بڕە دەکەن و ئەگەر هەیە تەنها بەشێکی (نزیکەی60 ملیار دینار) وەردەگرن.

 سبەی یەک شەممە29ی ئاداری 2026، پشووەکانی جەژن و نەورۆز  لە هەرێمی کوردستان تەواو دەبن و دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە، سەرجەم ئامادەسازییەکان بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێم لەهەوڵدایە ڕێکارەکان تەواو بکرێن و هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش بکرێت.

  • ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى به‌غداد

  • هۆكار چییه‌؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه‌ نه‌یتوانى لیستى مووچه‌ ڕابگه‌یه‌نێت

  • ئایا هه‌رێم به‌ كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه‌؟

  • نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ مووچه‌ گرنگتره‌

  • ره‌بیعه‌ به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم

  • ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ى بریكاره‌ ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌؛ چووه‌ته‌ قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه‌

  • قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر مووچه‌؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون

  • یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا

  • وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

سەرەکی