3 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه ده‌خاته ئه‌ستۆى به‌غداد
ناوەندی هەواڵ
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه، دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه ده‌خاته ئه‌ستۆى به‌غداد و ده‌ڵێت پاره‌ى كه‌مترى بۆ مووچه ناردووه و به قه‌رز كورتهێنانه‌كه پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه: دوای ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار‌و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگی نیسان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق لەکۆتایی هەفتەی ڕابردوو، لە پێناو ئەوەی هەرچی زووە مووچەی مانگی ئایار بنێردرێت و بەرلەجەژن دابەش بکرێت، سەرلەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە ( ٢٥ ئایاری ٢٠٢٦ ) وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕی ( ٥٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) پەنجا ملیار دینارمان وەک نیوەی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار بەنوسراوی ژمارە ( ٥٤٧٧،٤،٧ ) کە لەڕۆژی (٢٤ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) واژۆ کراوە خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە ژمارە ( ٧٠٠١٨ ) لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
" ئەوەش لە هیچ سیستەمێکی ژمێریاری دنیادا نەبووە هێشتا مانگەکە شەش ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی بەڵام وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوای نیوەی داهاتی ئەو مانگە بکات، لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ نەهێشتنی هیچ بیانویەک ئامادەبوو ئەو بڕە داهاتە پێش وادەی خۆی ڕەوانە بکات".

وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ڵێت "سەرەڕای هەموو ئەو ڕێوشوێن و ڕێکارانە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە کۆی بڕی ( ٩٧٠،٧٤١،٥١٤،٩١٤ ) نۆسەدو حەفتا ملیار‌و حەوت سەدو چل و یەک ملیۆن و پێنج سەدو چواردە هەزارو نۆسەدو چواردە دینار، لەکاتی کۆتایهاتنی دەوامی فەڕمی بانکی ناوەندی عێراق و لە کاتژمێر سێ ی دوانیوەڕۆ بڕی تەنها ( ٨٩٠،٥٠٢،٠٠٠،٠٠٠ ) هەشت سەدو نەوەد ملیار‌و پێنج سەدو دوو ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، بەوەش دەردەکەوێت کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ زیاتر لە ( ٨٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) هەشتا ملیار دینار کەمتری لەکۆی تەمویلی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە".
"سەرەڕای نەبونی دەوامی فەرمی و پشوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەپێناو هەرچی زوو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی سەرجەم بانک و گەنجینەو بەڕێوبەرایەتیەکانی ڕاسپاردووە کە دوای وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق و گواستنەوە بۆ بانکە ئەهلیەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من و پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان هەر ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت". وه‌زاره‌تى دارایى وا ده‌ڵێت.

وه‌زاره‌تى دارایى ده‌شڵێت "دوای ڕاگەیاندنی لیستی مووچە کە هەر ئەمڕۆ بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دابەش کردنی مووچە دەکرێت، لە ڕۆژانی جەژنیشدا دابەشکردنی مووچە لەدوای کاتژمێر ( ١٠ ) ی بەیانیەوە بەشێوەی کاش و لە ڕێگای هەژماری من بەردەوام دەبێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "بەهۆی ئەوەی گواستنەوەی پارە لە هەولێرەوە بۆ پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان و شار‌و قەزاکان پێویستی باکەتە، بۆیە داوا لە سەرجەم ئەو مووچەخۆرانە دەکەین کە لە خشتەی مووچەدا مووچەکانیان دەکەوێتە ئەمرۆ کە بەشێوەی کاش مووچە وەردەگرن لەکاتژمێر پێنجی ئێوارە بەدواوە سەردانی بانکەکان بکەن و ئەو مووچەخۆرانەشی لە ڕێی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن لە کاتژمێر سێ بەدواوە دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) ەکان بکەن و مووچەکانیان ڕابکێشن، هەر فەرمانبەرو مووچەخۆرێکیش نەتوانێت لەماوەی ئەو سێ ڕۆژە مووچەکەی وەربگرێت دەتوانێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام مووچەکەی وەربگرێت".

له كۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه:" لە پێناو ئەوەی بەرە جەژنانەو تا سەرجەم مووچەخۆران بتوانن شایستەکانیان لەکاتی خۆیدا وەربگرن و هیچ مووچە خۆرێک بێبەش نەبێت لەوەرگرتن و دواکەوتنی مووچەکەی، وەک وەزارەتی دارایی بڕیارماندا ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچە دروست بووە لەڕێی وەرگرتنی قەرزەوە پڕ بکەینەوە".
-
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە؛ هه‌رێم دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى مووچه ده‌خاته ئه‌ستۆى به‌غداد
|
-
هۆكار چییه؟؛ حكومه‌تى هه‌رێم به پاره‌كه‌ى به‌غداشه‌وه نه‌یتوانى لیستى مووچه ڕابگه‌یه‌نێت
|
-
ئایا هه‌رێم به كردارى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غداد ناردووه؟
|
-
نه‌وت و غاز و كاره‌با؛ ئه‌و سێ پرسه‌ى له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێم له مووچه گرنگتره
|
-
ره‌بیعه به‌رامبه‌ر ئیبراهیم خه‌لیل؛ چه‌كی نوێى عێراق و توركیا به‌رامبه‌ر هه‌رێم
|
-
ئیسرائیل له ڕێگه‌ى بریكاره ئه‌مریكیه‌كانه‌وه؛ چووه‌ته قوڵایی بانكه‌كانی عێراق و لوبنان و لیبیاوه
|
-
قه‌یرانى دارایى هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر مووچه؛ له‌ماوه‌ى سێ ساڵدا قه‌رزه‌كان زیاتربوون
|
-
یەدەگی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك و جیهان بە داتا
|
-
وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە
|
|
|
|