2 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره؟
ناوەندی هەواڵ
به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكردوونه‌ته‌وه و به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانیش، لەماوەی 11 ساڵی رابردوودا ( 2015 – 2025) كە دەكاتە (132) مانگ (70) موچە خەرجكراوە، (18) موچە بەتەواوی خەرجنەكراوە، (44) موچەش بە چارەكە موچەو لێبڕینەوە خەرجكراوە.
لەكابینەی نۆیەمدا لە (2019 – 2025) حكومەتی هەرێم (13) موچەی تەواوەتی نەداوە كە (3) موچەی هی كابینەی پێشووەو (10)موچەی هی كابینەی نۆیەمە، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه لە راپۆرتی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەڵێت 10 موچەی تەواوەتی نەدراوە.

مووچه نه‌دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه
- موچەخۆران لەو (132) مانگدا جگە لە ڕاگرتنی بەرزە موچە (ترفیع) نزیکەی (24 ترلیۆن و 411 ملیار) دیناریان لای حکومەتی هەرێم ماوەتەوە. بەجۆرێک؛
كابینه‌ى هه‌شت
کابینەی هەشتەم لە ماوەی (54) مانگدا، تەنها (15) موچەی تەواو و (34) مانگیشی بە کەم و کوڕی و پاشەکەوتەوە خەرجکرد، (5) مانگیشی خەرج نەکردو ناوینا پاشەکەوت.
کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لەم کابینەیەدا مایەوە بە (10 ترلیۆن و 597 ملیار و 997 ملیۆن) دینار خەمڵێندرا.
كابینه‌ى نۆ
کابینەی نۆیەم (78) لە مانگی رابردوودا، تەنها (55) مانگیان موچەی تەواوەتی و (10) مانگیشی بە لێبڕینەوە خەرج کردووە، (13) مانگیشی خەرج نەکرد (كە وەك وەزارەتی دارایی دەڵێت 3 مانگی هی كابینەی پێشووە)، کۆی شایستەی موچەی موچەخۆران لای کابینەی نۆ بە (13 ترلیۆن و 814 ملیار) دینار دەخەمڵێندرێت.

ئه‌نجام
كۆی گشتی قەرزی موچەخۆران لای حكومەتی هەرێم: موچەی نەدراو، چاشەكەوت، لێبڕین: 24 ترلیۆن و 411 ملیار + بەرزەموچە: 6 ترلیۆن و 390 ملیار دینار = 30 ترلیۆن و 801 ملیار دینار.
هه‌رێمى كوردستان چه‌ند مووچه‌خۆرى هه‌یه؟
بە گوێرەی راپۆرتی کار و چالاکییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2019 – 2025) هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 190 هەزار و 391 مووچەخۆری هەیە، کە مانگانە پێویستیان بە 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار هەیە.

فەرمانبەرانی هەمیشەیی 32.12٪ی ژمارەی فەرمانبەران پێکدەهێنن، کە ژمارەیان 382,350 فەرمانبەرە و بڕی شایستەی مانگانەیان 336 ملیار و 384 ملیۆن دینارە.
خانەنشینانی شارستانی ژمارەیان 201 هەزار و 337 خانەنشینە و بڕی شایستەی مانگانەیان دەگاتە 126 ملیار و 771 ملیۆن دینار.
هێزەکانی پێشمەرگە 12.78٪ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن، ژمارەیان 152 هەزار و 182 پێشمەرگەیە و بڕی شایستەی مانگانەیان 123 ملیار و 20 ملیۆن دینارە. هەروەها خانەنشینی پێشمەرگە ژمارەیان 139 هەزار و 15 کەسە و بڕی شایستەی مانگانەیان 96 ملیار و 57 ملیۆن دینارە.
ژمارەی هێزەکانی ناوخۆ 87 هەزار و 505 کەس و شایستەی مانگانەیان 105 ملیار و 636 ملیۆن دینارە.
-
حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره؟
|
-
چۆن و كێ دەتوانێت مامەڵەی پێوەبكات؟؛ پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران لەبارەی پارە بلۆككراوەكان ڕوونكردنەوە دەدات
|
-
گومان له تێكه‌ڵكردنى مادده‌یه‌كى نه‌شیاو به ئاردى به‌شه خۆراك له عێراق ده‌كرێت
|
-
نەوتی زیاتر لە ڕێگەی سووریاوە دەنێرێت؛ وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵدەدات هەناردەكردن ئاسایی بكاتەوە
|
-
بۆچی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت؟
|
-
پسووڵەی ناڕەسمی ئینتەرنێت ساڵانە زیانی 200 ملیار دینار لە عێراق دەدات
|
-
پرۆژەی ئەمریكا بۆ زیندووكردنەوەی بۆری نەوتی كەركووك – بانیاس چی لە پشتە؟
|
-
مووچە و سنوورەکان و نەوت؛ ئەو سێ کێشەیە لەنێوان هەولێر و بەغداد سفر دەکرێنەوە؟
|
-
ئه‌مساڵ عێراق چۆن گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گرێت؟
|
|
|
|