2026-06-24
348 جار خوێنراوەتەوە
چۆن و كێ دەتوانێت مامەڵەی پێوەبكات؟؛ پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران لەبارەی پارە بلۆككراوەكان ڕوونكردنەوە دەدات
پاش ڕێككەوتنی تاران و واشنتن لەسەر ئازادكردنی بەشێك لە سەرمایە بلۆككراوەكانی ئێران، پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران وردەكاریی شێوازی خەرجكردنی ئەو پارانە ئاشكرا دەكات.
عەبدولناسڕ هیممەتی، پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریكا، بڕیارە لە قۆناغی یەكەمدا 12 ملیار دۆلاری بلۆككراوی ئێران ئازاد بكرێت.
هیممەتی ئاماژەی بەوە كرد، ئەم پارەیە بە پلەی سەرەكی بۆ كڕینی دەرمان و بەروبوومە كشتوكاڵییە سەرەكییەكان تەرخان دەكرێت. ئەم هەنگاوە دەرفەت بۆ تاران دەڕەخسێنێت كە داهاتەكانی دیكەی بۆ بابەتی دیكەی جیاواز بەكاربهێنێت.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە دەڵێن دەبێت پارەكان تەنیا بۆ كڕینی كەلوپەلی ئەمریكی بێت، پارێزگاری بانكی ناوەندی دووپاتی كردەوە، هیچ مەرجێكی لەو شێوەیە لە لێكتێگەیشتنەكەدا نییە و ئەو قسانە ناڕاستن.

بەوتەی پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران، ئەوان ئازادن لەوەی كەلوپەل لە هەر شوێنێك بكڕن، بەڵام ئەگەر نرخ و جۆری بەروبوومەكانی ئەمریكا وەك گەنم و گەنمەشامی گونجاو بن، هیچ كێشەیەك نابینن لەوەی لە بازاڕی ئەمریكاوە پێداویستییەكانیان دابین بكەن.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا، هیممەتی دووپاتی كردەوە، ئێران لە ماوەی 60 ڕۆژدا ئازاد دەبێت لەوەی چۆن نەوتەكەی دەفرۆشێت بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ فشار و سزایەك ببێتەوە. باسی لەوەش كرد دەتوانن لە هەر بەندەرێك كە بییانەوێت بەرهەمەكانیان ڕادەست بكەن و ئازادن لەوەی چ جۆرە كەشتییەك بۆ گواستنەوە بەكاردەهێنن، هاوكات دەتوانن پارەی فرۆشتنی نەوتەكە لە هەر هەژمارێكی بانكی كە خۆیان بییانەوێت دایبنێن.
وتەكانی ئەو لێپرسراوەی ئێران لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ناوخۆی وڵاتەكەی ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە بەهۆی ئیمزاكردنی ئەم یاداشتە، چونكە نەیارەكانی پێیان وایە تاران دەستی بە ملیاران دۆلار دەگات بێ ئەوەی چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەكە یەكلایی بكرێتەوە.

لە وەڵامی ئەم ڕەخنانەدا، ترەمپ لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ڕایگەیاند، پارە بلۆككراوەكان دەخرێنە نێو هەژمارێكی بانكیی دیاریكراوەوە و لە ژێر چاودێریی ئەمریكادا دەبن، تەنیا بۆ كڕینی خواردن و دەرمانی گرنگ لە ئەمریكا بەكاردەهێنرێن نەك بۆ پڕچەككردنی ئێران.
-
بانكه بازرگانییهكانى سلێمانى و ههڵهبجه و ئیدارهكانى ڕاپهرین و ههڵهبجه كهم دهكرێنهوه
|
-
عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت
|
-
داتاى خهرجی مووچهو بهكاربردنی بهشێك له وهزارهتهكانی عێراق
|
-
شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن
|
-
زیانە نەبینراوەکەی کارهساتهکه؛ ئەو دوو ئاگرەی گیرفانی قۆرخکارانی پڕکرد و سییەکانی سلێمانی سووتاند
|
-
بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات
|
-
هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە
|
-
لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات
|
-
حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە
|
|
|
|