3 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن؛ بەغداد متمانەی بە خەرجییەکانی هەرێم نییە؟
وەفدێکی تەکنیکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن، بەمەبەستی یەکلایکردنەوەی دۆسیە داراییەکان پەیوەست بە خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان.لەکاتێکدا هەرێم دەڵێت توانای ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆی نییە کە بەغداد داوای دەکات تا مووچەی هەرێم بنێرێت،ئەم بڕە داهاتەش ئەنجومەنی وەزیرانی پێشووی عێراق داوای کردووە.
وەفدەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سێ مانگ جارێک یان شەش مانگ جارێک سەردانی هەولێر دەکەن. ئەرکی سەرەکییان پشکنینی وردە بۆ (تەرازووی پێداچوونەوە - میزان موراجەعە)ی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. لەم چوارچێوەیەدا، سەرجەم جوڵە داراییەکان، بڕی خەرجییەکان و سەرچاوەی داهاتەکان بە وردی دەپشکنرێن.

بەپێی زانیارییەکان، تیمە میوانەکە وردبینی لەو داتایانە دەکەن لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە خەرجی و داهات تۆمارکراون، دواتر هی شەش مانگی ئەمساڵ دەکرێت، هەموو ئەو بەشانە بەسەر دەکەنەوە کە پەیوەستن بە خەرجی و داهات".
وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت خەرجییەکانیان مانگانە 130 بۆ 160 ملیار دینارە، لەکاتێکدا فەرمانگەکانی هەرێم بەدەست بێ بوودجەییەوە دەناڵێنن و بەشێکی زۆریان پارەی بەنزینیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان نییە و ناشتوانن کاروباری هاووڵاتیان بەشێوەیەکی رێکو پێک راپەڕێنن، بەتایبەت نەخۆشخانەو ناوەندەکانی فێرکردن.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، خەرجیی مانگانەی دامودەزگاکانی حکومەت، 130 ملیار تاوەکو 160 ملیار دینارە، نزیکەی نیوەی ئەو خەرجییانە بۆ پێشینەی مانگانە (نەسریە)ی فەرمانگەکانن.

ئەو خەرجییانەی حکومەت بریتین لە پێشینەی مانگانە، چاککردنەوەی رێگەوبانەکان، خاوێنکردنەوە، پاککردنەوەی شار و نەخۆشخانەکان، کڕین و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەکان، خواردنی بەندکراوان و نەخۆشەکان، کرێی خانوو و باڵەخانەکان، بەخشین و کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەکان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەو خەرجییانەی لە دوو توێی کتێبێک بە ناوی (کار و چالاکی و چاکسازی لە وەزارەتی دارایی 2019 -2025) بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ئەو خەرجییانە مانگانە لە نێوان 130 – 160 ملیار دینارە و بەپێی بارودۆخ گۆڕانکارییان بەسەردا دێت".

هەر بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری مانگانە 42 ملیار و 623 ملیۆن دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەکرێت.
وردەکاریی خەرجییەکان:
پێشینەی مانگانە: 60 ملیار دینار.
چاککردنی رێگاوبان، ئاوەدانکردنەوەی پارک، باخچە و سەوزایی ناو شار: 30 ملیار دینار.
پاککردنەوەی شار و نەخۆشخانەکان: 12 ملیار دینار.
کڕین و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فەرمانگەکانی حکومەت: 8 ملیار دینار.
خواردنی سزادراو و راگیراوان و نەخۆشەکان: 7 ملیار دینار.
کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی: 7 ملیار دینار.
بەخشین: 4 ملیار دینار.
کرێی خانوو و باڵەخانە: 2 ملیار دینار.
-
وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن؛ بەغداد متمانەی بە خەرجییەکانی هەرێم نییە؟
|
-
بهراوردى نرخى بهنزین له ههرێمى كوردستان و وڵاتان
|
-
پهتى درۆ كورته؛ وهزارهتى دارایى ههرێم: پرسى مووچه بهلاى وهفدى ههرێمهوه لاوهكى بووه
|
-
وردەكاری هەڵمەتی بەرەبەیان؛ تائێستا چەند پارە و سامانی لێپرسراوان و پەرلەمانتاران دەستی بەسەردا گیراوە
|
-
داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له ههرێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە
|
-
لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن
|
-
حكومهتى ههرێم چهند مووچهى فهرمانبهران قهرزاره؟
|
-
چۆن و كێ دەتوانێت مامەڵەی پێوەبكات؟؛ پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران لەبارەی پارە بلۆككراوەكان ڕوونكردنەوە دەدات
|
-
گومان له تێكهڵكردنى ماددهیهكى نهشیاو به ئاردى بهشه خۆراك له عێراق دهكرێت
|
|
|
|