5   کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە

بەپێی بڕیارێكی نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، مۆڵەتی بێ مووچە نابێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت، مۆڵەتەكەش بە خزمەتی خانەنشینی هەژمار ناكرێت.

بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، مۆڵەتی بێ موچە دەبێت لەكاتی پێویستدا بێت و نابێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت و بۆ خزمەت و خانەنشینی ئەژمار ناكرێت.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران كە پشت بەست بە حوكمەكانی ماددەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەرچووە، وەزیر و سەرۆكی دەستەی نەبەستراو بە وەزارەت مافی پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچەیان هەیە بە فەرمانبەران لە كاتی پێویستدا، بە مەرجێك ماوەی مۆڵەتەكە لە دوو دوو ساڵ تێپەڕ نەكات.

هەر بەپێی بڕیارەكە ماوەی مۆڵەتی هاتوو لە بڕگەی (1)ی سەرەوە بۆ هیچ مەبەستێكی خزمەت و خانەنشینی هەژمار ناكرێت.

لەدوای ئەم بڕیارەوە، بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (38 ) لە 5/4/2015 ڕاستەوخۆ هەڵدەوەشێتەوە.

ئەو فەرمانبەرانەی كە لە پێش بەكاربوونی ئەم بڕیارە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، ئەوا لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (38) لە 5/4/2015 مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت تا تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەكەیان و ئیتر جارێكی تر نوێ ناكرێتەوە.

پەیوەست بە بڕیارەكە، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە بۆ دەركردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن و لە ڕۆژنامەی (وەقایعی كوردستان) بڵاودەكرێتەوە.

پێشتر مۆڵەتی بێ مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێنج ساڵ بوو، دوای ئەو پێنج ساڵە فەرمانبەر دەیتوانی بۆ ماوەیەك دەوام بكاتەوە و دووبارە داوای مۆڵەت بكاتەوە كە دەبووە 10 ساڵ.

  • حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە

  • عێراق لە قەیرانی قووڵی داراییدایە و بۆ مووچە پێویستی بە قەرزە

  • نرخى لیترێك به‌نزین له‌ وڵاتان و به‌راورد به‌ هه‌رێمى كوردستان

  • بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا

  • حكومەتی هەرێم نرخی بەنزینی بە گران جێگیر كرد

  • بازدانی نەوتی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تورکیا و پڕۆژەیەکی مێژوویی لەگەڵ سووریا بە چاودێری ئەمریکا

  • تره‌مپ چاو ده‌بڕێته‌ نه‌وت؛ عێراق و ئه‌مریكا به‌ به‌های تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككه‌وتننامه‌ ئیمزا ده‌كه‌ن

  • توركیا و عێراق ڕێككەوتن لەسەر ئەو بۆرییە دەكەن كە بە باشور و باكوری كوردستاندا تێدەپەڕێت

  • لە نێوان مەقاسە و نەبوونی کاشدا؛ فەرمانبەرانی کوردستان باجی درێژەکێشانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن

سەرەکی