1     کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

ڕۆژنامەی فەرمی عێراق ئاشکرای کردووە، حکومەتی فیدراڵی بەرەو توندکردنی کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان و پاراستنی سامانی گشتی هەنگاو دەنێت، ئەوەش لە ڕێگەی کۆمەڵێک ڕێکاری جێبەجێکردن کە ڕێکخستنی کاری گومرگی لە هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنی ڕسوماتی حەواڵە داراییە دەرەکییەکان دەگرێتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، پامر قاسم داود سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگەکان پێشبینی کرد لە تشرینی یەکەمی داهاتوودا ڕێکارە کردارییەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێبکەن و تا کۆتایی ئەمساڵ بە تەواوی جێبەجێ بكرێن.

ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر و ڕێکارە نوێیەکان

بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەی گشتی گومرگەکان، کۆبوونەوەیەک بە راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی بەڕێوەچوو کە بە ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆلێکی هاوبەش کۆتایی هات، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی نەخشەرێگایەک لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران؛ تێیدا دەست بە ئەلیکترۆنیکردنی دەروازە فەرمییەکان دەکرێت هاوتەریب لەگەڵ داخستنی دەروازە ناوفەرمییەکان.

 ئەم پڕۆژەیە لانی کەم ٥٠٪ی داهاتی دەروازەکانی هەرێم بۆ گەنجینەی دەوڵەت دەگوازێتەوە. هەروەها سەرۆکوەزیران ڕێنماییداوە بە بڕینی پێشوەختەی باج و ڕسوماتی گومرگی لە حەواڵە داراییە دەرەکییەکان و تۆمارکردنیان وەک بارمتەی دارایی لە سەرەتای ئەیلولی داهاتووەوە.

سیستەمی ئەسیکودا (ASYCUDA) چییە و بۆچی جێبەجێ دەکرێت؟

سیستەمی ئەسیکودا (سیستەمی ئۆتۆماتیکی بۆ داتای گومرگی) سیستەمێکی پێشکەوتووی جیهانییە بۆ ئۆتۆماتیکیکردنی پرۆسەکانی وەک کۆکردنەوەی زانیاری و شیکاری لە خاڵە گومرگییەکان. حکومەتی عێراق لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ئەم سیستەمەوە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش، ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و ساختەکاری، ڕێکخستنی خێرای پرۆسەکان، زیادکردنی داهات، شەفافیەت و مۆدێرنکردنی ڕێکارەکانە. شێروان میرزا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و شارەزای ئابووری ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە پێشکەوتووترین سیستەمە و حکومەتی هەرێم ناچارە جێبەجێی بکات، چونکە ڕێگری لە چوونەدەرەوەی نایاسایی دۆلار دەکات، بازرگانی ڕاستەقینە لە وەهمی جیادەکاتەوە و ئارامی بۆ بازاڕەکانی هەرێم دەگەڕێنێتەوە.

 

  • بە ئەلیکترۆنیکردنی گومرگەکانی هەرێم؛ بەغدا کۆنترۆڵی داهاتە داراییەکان توندتر دەکات

  • هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی بەنزین چڕ دەبنەوە؛ ١٦٩ پەرلەمانتار گوشار دەخەنە سەر زەیدی و  سامانە سروشتییەکانیش وەڵامی بەغدا دەداتەوە

  • لە نێوان چاپکردنی دراو و قەرزی ناوخۆییدا؛ کورتهێنانی دارایی بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوا دەخات

  • حكومەتی هەرێم ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی كەم كردەوە

  • عێراق لە قەیرانی قووڵی داراییدایە و بۆ مووچە پێویستی بە قەرزە

  • نرخى لیترێك به‌نزین له‌ وڵاتان و به‌راورد به‌ هه‌رێمى كوردستان

  • بەنزینی بێ کوالێتی و گرانبەها؛ بارمتەگرتنی خەڵک لە پێناوی قازانجی حزبی و بازرگانیدا

  • حكومەتی هەرێم نرخی بەنزینی بە گران جێگیر كرد

  • بازدانی نەوتی عێراق؛ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ تورکیا و پڕۆژەیەکی مێژوویی لەگەڵ سووریا بە چاودێری ئەمریکا

سەرەکی