وێنەی کۆبوونەوەکە لە هەولێر
2024-10-30
185 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسی گروپێكى توندڕه‌وى دژ به كورد له هه‌ولێره
ناوەندی هەواڵ
ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه پێشوازى له بكوژى كوردانى ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتیدان له هه‌رێمى كوردستان بوونه‌ته شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى نه‌یارانى كوردى باكور و ڕۆژئاوا.
له هه‌ولێر پێشوازى له دیارترین فه‌رمانده و نوێنه‌رى گروپێكى چه‌كدارى ئۆپۆزسیۆنى سوریا كردووه كه گروپێكى توندڕه‌وى دژ به كورده و به "سوڵتان موراد" ناسراوه، بانگهێشتكردنهكهش له‌ژێر ناوى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له سوریا بووه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ك تاوان دژ به رۆژئاواى كوردستان، به‌تایبه‌تیش له عه‌فرینى داگیركراو.
پێشوازیكردن له ئه‌حمه‌د عوسمان فه‌رمانده‌ى گروپى سوڵتان موراد، له‌كاتێكدایه توركیا له 23 ى ئه‌م مانگه‌وه هێرشێكى گه‌وره‌ى له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى جه‌نگیی و درۆن بۆسه‌ر ژێرخانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه زیاتر له 30 وێستگه‌ى سوته‌مه‌نى و كاره‌با و ئاوى له‌كارخستووه و 17 كه‌سیش شه‌هیدبوون و 65 كه‌سیش برینداربوون.
به‌دیاریكراوى له هه‌ولێر و له ژێر ناونیشانى پێشوازیكردن له ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كورد له سوریا، هه‌ریه‌ك له به‌در جاموس سه‌رۆكى ده‌سته‌ى دانوستانكاران و ئه‌حمه‌د عوسمان نوێنه‌رى گروپى سوڵتان موراد بانگهێشتكراون.
له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانى پارتى به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه چه‌ندین جار ئابڵوقه‌یان خستووه‌ته‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و ڕاگه‌یه‌ندراویان دژ به خه‌باتى كورد له باكور و ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ركردووه، جگه له‌وه‌ى له‌سه‌ر داواى توركیا و ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه گه‌مارۆیان خستووه‌ته‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان و تائێستاش به‌رده‌وامن له دژایه‌تیكردنى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كورد و هیچ كاتێك له‌سه‌ر هێرش و دهستدرێژییهكانى توركیا بۆسه‌ر باكور و ڕۆژئاوا و سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستیان نییه.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌ولێر پێشوازییان له هه‌ریه‌ك له خالید خۆجه و نه‌سر حه‌ریرى كردووه، كه ئه‌وانیش دوو كه‌سایه‌تى توندڕه‌وى دژ به كوردن له سوریا.
ڕۆژى 26 ى نیسانى 2023 مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتى پێشوازى له زەکەریا یاپجیئۆغلۆ سەرۆکی هوداپار كرد، کە پارتێكى دژ به كورده و دوژمنی سەرسەختی پارتی دیموکراتی گەلانە.
هوداپار کەمتر لە%0.5ـی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکانی رابردووی پەرلەماندا بەدەست هێناوه و ته‌نها ده‌نگ بۆ پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا له‌ناوچه كوردییه‌كان كۆده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها لە هەڵبژاردنەکانی 14ی ئایارى ساڵى ڕابردوو، هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) بەست و لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیشدا دەنگی بە ئەردۆغاندا.
|