هێزێکی تورکیا لە عێراق
2024-11-11
228 جار خوێنراوەتەوە
توركیا هێزى زیاتر ده‌هێنێته هه‌رێمى كوردستان و گومان له‌سەر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى هەیە
توركیا پرۆسه سه‌ربازییه‌كانى له‌ناو عێراق زیاتر كردووه، جیاواز له ڕابردوو ده‌ستیكردووه به دابه‌زاندنى سه‌رباز له ڕێگه‌ى په‌ڕه‌شووت و دانانى خاڵى پشكنین له هه‌رێمى كوردستان.
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا توركیا هێزى زیاترى هێناوه‌ته سنوورى پارێزگاى دهۆك و نه‌ینه‌وا، ده‌یه‌وێت بنكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ربازى دیكه له پارێزگاى دهۆك دروست بكات، ئه‌مه‌ش گومان ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵوێستى هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، جگه له‌وه‌ى به ئاشكرا توركیا سه‌روه‌رى خاكى عێرقى به‌زاندووه.
تورکیا چەند بنکەی لە عێراق و هەرێم هەیە؟
هه‌رچه‌نده توركیا 86 بنكه‌ى سه‌ربازى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و به‌رده‌وام هێزى زیاتر ده‌هێنێت و جوڵه‌ى سه‌ربازى و ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بێده‌نگن و هیچ هه‌ڵوێستێك ده‌رنابڕن، پاساوى توركیا وه‌ك هه‌میشه ئۆپه‌راسیۆنه دژ به گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان، له‌كاتێكدا زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى توركیا ئۆپه‌راسیۆنى تێدا ئه‌نجام ده‌دات هیچ بنكه‌یه‌كى په‌كه‌كه‌ى تێدا نییه، به‌ڕاى چاودێران مه‌به‌ستى توركیا له هاتنه‌ناوه‌وه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان مه‌به‌ستێكى دیكه‌یه و په‌كه‌كه ته‌نها بیانووه.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، پسپۆڕى سه‌ربازى عێراقى ده‌ڵێت ئامانجى سه‌ره‌كى توركیا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موسڵه، چونكه زۆرێك له‌و ناوچانه‌ى توركیا ئۆپه‌راسیۆنى تێدا ئه‌نجام ده‌دات هیچ باره‌گایه‌كى په‌كه‌كه‌یان لێ نییه و هیچ جموجوڵێكیشیان له‌و ناوچانه نییه.
گومان لە نیازی ڕاستەقینەی تورکیا هەیە
به‌وته‌ى خه‌له‌ف پرسى په‌كه‌كه پرسێكى ناوخۆیى توركیایه و پێویسته به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، تا چیتر خاكى عێراق نه‌بێته مه‌یدانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى وڵاتان، بوونى سه‌ربازى په‌كه‌كه له سوریا و پشتیوانى له هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات پرسه‌كه‌ى ئاڵۆزتر كردووه، قورسه توركیا بتوانێت له‌ڕێگه‌ى ئۆپه‌راسیۆن له عێراقه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا سه‌ربكه‌وێت و ئه‌مه‌ش گومان زیاتر ده‌كات له‌سه‌ر نیازى ڕاسته‌قینه‌ى توركیا له هاتنه ناو باكورى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌ى ده‌كه‌وێته‌سه‌ر به‌هۆى ڕێگه‌خۆشكردن بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ى سوپاى توركیا، له‌كاتێكدا ڕێگه نادات سوپاى عێراق له‌سه‌ر سنوره‌كان بڵاوه‌یان پێبكرێت.
به‌وته‌ى كینانى عێراق و هه‌رێم چه‌ند كارتێكى فشاریان دژ به توركیا له‌به‌رده‌ستدایه، یه‌كێك له‌وانه سكاڵایه له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ویه‌كێكى دیكه‌ش ڕاگرتنى ئاڵوگۆڕى بازرگانییه له‌گه‌ڵ توركیا، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمى كوردستان ته‌نها ده‌روازه‌ى توركیایه به‌ڕووى عێراقدا بۆ بازرگانى.
|