12   کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

دەم پارتی بانگەوازییەکی گرنگ بۆ هەنگاوە مێژووییەكەی گەریلا بڵاودەکاتەوە

ئیرادە میدیا

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتودا لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکەدا گروپێک لەگەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانەوە هەندێک هەنگاو بنێن و دەشڵێن: ژمارەیەک لە نوسەران بانگهێشتی چالاکییەکە کراون.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی، سەبارەت بەو بەرنامەی کە پێشبینی دەکرێت لەهەرێمی کوردستانداو لەسنوری پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا ئەنجام دەدرێت ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەک دەزانن لە ڕۆژانی گرنگ و مێژووییدا دەژین، کە "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە مانای قۆناغێکی نوێ دێت، لەم چوارچێوەیەدا چاوەڕوان دەکرێت گروپێک لە ئەندامانی پەکەکە بە پێی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12 لە چالاکییەکەدا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان هەنگاو بنێن.

ئاماژە بەوەشدراوە، پارتەکەمان، کە لە سەرەتای پڕۆسەکەوە هەوڵدەدات ڕۆڵێکی بوونیاتنەر بگێڕێت، ژمارەیەکی کەم لە نووسەران بە (15-20) کەس دیاری کراوە بانگهێشتی ئەم چالاکییە کراون، نوسەرانی بانگهێشتکراویش لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسییەکان، کە لەلایەن پارتەکەمانەوە ڕێکخراوە، دەچنە هەرێمی کوردستان".

لە کۆتاییشدا ڕاگەیەندراوەکەیدا دەم پارتی دەڵێت: ئەو ڕۆژنامەنوسانەی دەیانەوێت ڕووماڵی چالاکییەکە بکەن، دەبێت ناو، زانیاری دامەزراوە، وێنەی کارتی ڕاگەیاندن، ژمارەی تەلەفۆن و ئیمەیڵیان بۆ دەم پارتی بنێرن و لەبەر ئەوەی ئەو زانیاریانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت باسدەکرێت، هەروەها وادەی بەڕێوەچوونی چالاکییەکە و وردەکارییەکانی ڕێکخستنی دواتر ڕادەگەیەنین.

پێشتریش،زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، كە باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەیە ڕایگەیاندبو، لە نێوان 10 بۆ 12ی ئەم مانگە، یەکەم گروپی گەریلاکانیان کە لە 20 تا 30 کەس پێکدێت، لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن،ئەوەش یەکەم هەنگاوی کۆنکرێتی دەبێت بەرەو چەکداماڵین و چاوەڕوانی هانگاوی دواتر لە توركیا دەكەن.

هەفتەیەکی یەکلاکەرەوە بەڕێوەیە، چاوەڕێی بانگەوازی نوێ لە ئیمراڵی و هەنگاوی نوێ لە پەکەکە دەکرێت

پلان وایە، بۆ نیشاندانی نیازپاکی، ژمارەیەک گەریلای پەکەکە، لە هەرێمی کوردستان مەراسیمی چەکدانان ئەنجام بدەن، ئەم مەراسیمە لە بەرچاوی ڕای گشتی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت،دووپاتکرایەوە کە نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بانگهێشت بکرێن بۆ مەراسیمەکە. هەروەها لە مەراسیمەکەدا پەیامی "ئێمە ئامادەین بۆ  بەشداریکردن لە سیاسەتی دیموکراتیک" دەدرێت.

قۆناغێکی دیکەی یەکلاکەرەوەی پرۆسەکە، کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتییە لەگەڵ ئەردۆغان، کە چاوەڕوان دەکرێت لەم ڕۆژانەدا بەڕێوەبچێت، لە کۆبوونەوەکەدا ڕەوشی هەنوکەیی و ئایندەی پرۆسەکە تاوتوێ دەکرێت.بناغەی پرۆسەکە پشت دەبەستێت بە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ئۆجەلان  کە 27 ی شوباتی ئەمساڵ ڕاگەیاندرا و پێشنیاری کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی پەکەکە، پەکەکە لەسەر بناغەی ئەو بانگەوازە لە مانگی ئایار کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا، بڕیاری دا بە کۆتاییهێنان بە هەموو کار و خەباتێک لەژێر ناوی پەکەکەدا و چەکدانان، لەبەرئەوەی حکومەت هەنگاوی ڕوونی نەهاویشت، ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە.

دەم پارتی دەستنیشانی کردووە، دەبێت کۆمیسیۆنەکە لەسەر بناغەی ڕێککەوتنی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی کاربکات، جەختی کردبووەوە کە پرۆسەکە بە پێشەنگایەتی بەڕێوەدەبرێت، جەهەپە هەڵوێستێکی ئەرێنی سەبارەت بە پرۆسەکە نیشانداوە، پشتگیری ئۆپۆزیسیۆن بۆ ئەوەی پرۆسەکە لە پەرلەمان بەڕێوەببرێت، بە هەنگاوێکی ئومێدبەخش شرۆڤە دەکرێت.

لە ڕۆژانی ئایندەدا، بە بانگەوازە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان و هەنگاوە کردەییەکانی پەکەکە، پێدەچێت پرۆسەکە ببرێتە قۆناغێکی نوێوە، وەڵامی ئەم هەنگاوەش گرێدراوە بە هەنگاوی ڕوونی یاسایی و سیاسیی حکومەتەوە.

  • دەم پارتی بانگەوازییەکی گرنگ بۆ هەنگاوە مێژووییەكەی گەریلا بڵاودەکاتەوە

  • ئەنجومەنی ئابوری عێڕاق کۆبوەوە ئەم بڕیاڕەی لە بارەی موچە دا

  • ئەم هەفتەیە پەرلەمانى عێراق تاوتوێى هێرشە درۆنییەكان دەكات

  • هەرێمى كوردستان.. سەرەڕاى پابەندبون؛ تاران هەڕەشەى لێدەكات

  • پەکەکە لەنێوان نیازپاكى چەكدانان و بەڵێنەكانى توركیادا

  • چاوە شارداوەکان گوزەر دەكەنە نێو عێراق

  • کێ لە پشت هێرشى درۆنەكانەوەیە؟

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 'هەر پابەندییەک لە سەر هەرێم بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە'

  • سودانى فشار دەكات بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەكانى داهاتو

سەرەکی