5 کاتژمێر پێش ئێستا
7693 جار خوێنراوەتەوە
تینوێتى عێراق دەخنكێنێت
پوختە
عادل موختار پسپۆڕی ئاو و ژینگە هۆشداریى دەدات لەوەی عێراق بە فەرمی چۆتە لیستی ئەو "10" وڵاتەی کە زۆرترین مەترسیی تینوێتییان لەسەرە، ئەمەش لە ئەنجامی خراپتربونی قەیرانی وشکەساڵی و بەردەوام نەبونی ڕێگەچارەی کاریگەر لەلایەن حکومەتەوە، ناوبراو ئاماژه بەوەشدەدات كە ئه و قه یرانه چیتر ته نها که میی ئاو نییه، به ڵکو هەڕەشەیەكى هەمەلایەنەیە بۆ سەر ژێرخانی ژینگه و دۆخى کۆمەڵایەتی.
ئایا عێراق بە سەختترین قۆناغى قەیرانى ئاودا تێدەپەڕێت؟
موختار؛ لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا عێراقییەكان ئەوەى رونكردەوە كە عێراق بەدەست دۆخێکی مەترسیداری ئاوەوە دەناڵێنێت و وشکەساڵییەکی ڕاستەقینە و کوشندە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش دەیخاتە پێشەوەی ئەو "10" وڵاتەی کە زۆرترین زیانیان بەهۆى تینوێتییەوە بەردەكەوێت و وڵاتیش لە ئێستادا بە سەختترین قۆناغى قەیرانی ئاودا تێدەپەڕێت كە لە تەواوی مێژوی خۆیدا هاوشێوەى نەبوە.
ئەم پۆلێنکردنە مەترسیدارە عێراق دەخاتە نێو ئەو وڵاتانەی کە لە لێواری لەدەستدانی ئاسایشی تەواوەتى ئاودایە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گۆڕانی کەشوهەوا خێراتر دەبێت و بەردەوامیی دابەزینی سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی لە دۆخێكى مەترسیداردایە و ئاماژەیە بۆ کارەساتێکی ژینگەیی کە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام دەبێت.
بۆچى هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینە نییە؟
ئەو پسپۆڕەی ئاو و ژینگە ئەوەى خستەڕو کە حکومەتی عێراق هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینەی نییە بۆ ئەم قەیرانە، تەنانەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەش كە زیادبونی ئەم دواییەی ئاو لە تورکیاوە چارەسەر نییە، بەڵکو یارمەتییەكى کاتییە و چارەسەری ئەم قەیرانە گەورە و جددییە ناکات.
هاوكات، حکومەتى بەغدا لێکتێگەیشتنی کاتیی لەگەڵ تورکیا و ئێراندا هەیە، بەڵام چارەسەرە ستراتیژییەکانی وەک داڕشتنەوەی کەرتی کشتوکاڵ یان دروستکردنی بەنداوی ناوخۆ، دواخراون یان بەشێوەیەکی جیددی جێبەجێ نەکراون.
موختار، هۆشداریدا لەوەی قەیرانی ئاو کاردانەوەی ژینگەیی و ئابوری و تەنانەت کۆمەڵایەتیشى دەبێت و پاڵ بە زۆربەی خەڵکەوە دەنێت بۆ کۆچکردن لە لادێکانەوە بۆ شارەکان. وتیشى: ساڵانێکە هۆشداریمان لەم بارەیەوە داوە، بەڵام لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوە هۆشدارییەكان بەبێ ئاگایى ماوەتەوەو پشتگوێ خراون.
گۆڕانكارییەكان لەكوێوە دەستیان پێكرد؟
ئەم گۆڕانکارییانە لە ناوچەکانی باشور و فوراتى ناوەڕاست دەستیان بە دەرکەوتن کردوە، کە تێیدا شەپۆلی وەرزیی ئاوارەبونی جوتیاران تۆمار دەکرێت، لەگەڵ کەمبونەوەی بەرچاو لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و بەرزبونەوەی بەرچاوی بێکاریی و لاوازیی دۆخى کۆمەڵایەتی بەهۆى قەیرانى ئاو، چونكە هیچ جوتیارێك ئامادە نییە زەوییە كشتوكاڵییەكانى خۆى بۆ جوتیارێكى تر وشك بكات، ئەمەش وا دەکات وشکەساڵیی نەک هەر قەیرانێکی سروشتی بێت، بەڵکو دەروازەیەکە بۆ ناهاوسەنگیی ئابوری و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان.
سەرلەنوێ هۆشداریى
سەرەڕای هۆشدارییە دوبارەکان، قەیرانی ئاو لە عێراقدا هێشتا پرسێکی دواخراوی سیاسییە و کراوەیە بۆ هەمو سیناریۆکان، لە کاتێکدا وڵاتەکە ڕوبەڕوی شەپۆلی گەرمای توند و دابەزینی ئاستى ئاوى ڕوبارەکانی دیجلە و فورات دەبێتەوە، لە هەمان كاتدا ئەگەری ڕزگاربون لە دۆخى مەترسیدارى وشکەساڵیی کەمدەبێتەوە، مەگەر هەنگاوی کاریگەر و ڕیشەیی بگیرێتەبەر، كە وەك موختار وتی "عێراق لە ئێستادا لە سەختترین قۆناغی ئاودایە"، بەڵام ڕەنگە هێشتا قورسترین قۆناغی لە پێشدا مابێت.
-
شارەکانی هەرێم لە ڕوی ئابورییەوە بەرەو داڕمان دەچن
|
-
|
-
عێراق.. 7900 کاندید رکابەریی 329 کورسی پەرلەمانيى دەکەن
|
-
شاندی ئیمراڵی پەیامی نوێی ئۆجەلان ئاشكرادەكات
|
-
سودانی بەڵێندەدات کۆتایی بەدۆسیەى لێکچونی ناوەكان بهێنێت
|
-
ئەگەر ئێران بڕوخێت، چارەنوسی عێراق چی دەبێت؟
|
-
دەم پارتی بانگەوازییەکی گرنگ بۆ هەنگاوە مێژووییەكەی گەریلا بڵاودەکاتەوە
|
-
ئەنجومەنی ئابوری عێڕاق کۆبوەوە ئەم بڕیاڕەی لە بارەی موچە دا
|
-
ئەم هەفتەیە پەرلەمانى عێراق تاوتوێى هێرشە درۆنییەكان دەكات
|
|
|