8   کاتژمێر پێش ئێستا 42 جار خوێنراوەتەوە

شاندی ئیمراڵی پەیامی نوێی ئۆجەلان ئاشكرادەكات

ناوەندی هەواڵ

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیانی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئاشكراكردو دەڵێت، ئۆجەلان لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی، پڕۆسەی چارەسەری چوەتە قۆناغێكی نوێ و بەرپرسیارێتی هەموانە پابەندبن بە داخوازییەكانی پڕۆسەكەوە.

شاندەکەی "دەم پارتی"، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە6ی تەمموزی 2025، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، كۆبونەوەكەی ئەمڕۆیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كە دو سەعات و نیوی خایاندوە، كۆبونەوەیەكی زۆر باش بوە.

وەفدی ئیمراڵیی دەم پارتی جەختی كردووەتەوە كە ئۆجەلان تەندروستی باشە و ورەی بەرزە. لە كۆبونەوەكەماندا ئۆجەلان جەختی كردەوە كە پڕۆسەی چارەسەری چوەتە قۆناغێكی نوێ، بەرپرسیارێتی هەموانە پابەندبن بە داخوازییەكانی پڕۆسەكەو ئەو هەنگاوە نوێیانە كە دەبێت بنرێن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئۆجەلان لەبارەی كۆبونەوەی نێوان شاندی دەم پارتی و رەجەب تەیب ئەردۆغان كە بڕیارە سبەی دوشەممە بەڕێوەبچێت، ڕایگەیاندوە، كۆبونەوەیەكی "مێژویی" دەبێت.

وەك لە راگەیەندراوەكەی وەفدی ئیمراڵی دەم پارتیدا هاتوە، ئۆجەلان ئاماژەی بەوەداوە، ئەو لیژنەیەی كە لە پەرلەمانی توركیا پێكدەهێنرێت رۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە ئاشتی و چارەسەردا.

وەفدەكە وتوشیەتی، لە كۆبونەوەكەدا بەر بەهێزیی ئومێد و متمانەو باوەڕ كەوتین بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی وەرچەرخانی دیموكراسی لە توركیا.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیدا، شاندی ئیمراڵی دەم پارتی ئاماژەی بەوەداوە كە لە كۆبونەوەكەیاندا گوێبیستی ئەوە بون كە چەند سەربازێكی توركی بەهۆی كاریگەریی غازی میسانەوە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، "ئەو روداوە بوە مایەی خەمێكی قوڵ بۆ ئۆجەلان و بۆ هەمومان."

ئەمڕۆ 6ی تەمموزی2025، شاندى ئیمراڵى کە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان و میتحات سانجار، پەرلەمانتارانی وان و رحای پارتی دەم و ئۆزگور فایەق ئەرۆڵ، پارێزەری ئۆجەلان سەردانى دوورگەى ئیمراڵیان کرد و بۆ ماوەى دوو کاتژمێر و 30 خولەک لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە.

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو، دەوڵەت باخچەلی داوای دەستپێکردنەوەی دیدارەکانی ئیمراڵی کرد، پاش چوار ساڵ و لە 23ی تشرینی یەکەمی 2024، عومەر ئۆجەلان، برازای ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵی کرد و ئۆجەلانی مامی بینی.

لە 28ی کانوونی یەکەمی 2024، شاندی ئیمراڵی، کە پێکهاتبوون، لە پەروین بوڵدان و سڕی سوورەیا ئۆندەر، بۆ یەکەمجار سەردانی ئیمراڵییان کرد.

شاندەکە رۆژی 22ی کانوونی دووەمی 2025 بۆ دووەمجار سەردانی ئیمراڵی کرد.

لە 27ی شوباتی 2025یش، شاندێکی حەوت کەسی بۆ سێیەمینجار، سەردانی ئیمراڵی کرد و دواتریش گەڕانەوە ئیستانبوڵ و بانگەوازەکەی ئۆجەلانیان خوێندەوە.

رۆژی 21ی نیسانی 2025، شاندی ئیمراڵی کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، بۆ چوارەمینجار سەردانی ئیمراڵییان کرد و لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوە، لەم دیدارەدا بەهۆی نەخۆشکەوتنییەوە سڕی سوورەییا ئۆندەر نەیتوانی بەشداری بکات.

رۆژی 18ی ئایاری 2025، شاندی ئیمراڵی کە لە هەریەک لە پەروین بوڵدان و ئۆزگور ئەرۆڵ پێکهاتبوون، بەمەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ئۆجەلان، سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کرد.

رۆژی 26ی حوزەیرانی 2025، پەروین بوڵدان پاش ئەوەی لەگەڵ میتحات سانجار، ئەندامی نوێی شاندی ئیمراڵی سەردانی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایان کرد، رایگەیاند، رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە کۆدەبنەوە و دواتریش سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، لە زیندانی ئیمراڵی دەکەن.

  • شاندی ئیمراڵی پەیامی نوێی ئۆجەلان ئاشكرادەكات

  • سودانی بەڵێندەدات کۆتایی بەدۆسیەى لێکچونی ناوەكان بهێنێت

  • ئەگەر ئێران بڕوخێت، چارەنوسی عێراق چی دەبێت؟

  • دەم پارتی بانگەوازییەکی گرنگ بۆ هەنگاوە مێژووییەكەی گەریلا بڵاودەکاتەوە

  • ئەنجومەنی ئابوری عێڕاق کۆبوەوە ئەم بڕیاڕەی لە بارەی موچە دا

  • ئەم هەفتەیە پەرلەمانى عێراق تاوتوێى هێرشە درۆنییەكان دەكات

  • هەرێمى كوردستان.. سەرەڕاى پابەندبون؛ تاران هەڕەشەى لێدەكات

  • پەکەکە لەنێوان نیازپاكى چەكدانان و بەڵێنەكانى توركیادا

  • چاوە شارداوەکان گوزەر دەكەنە نێو عێراق

سەرەکی