2025-07-06 348 جار خوێنراوەتەوە

دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمرالی کۆتاییهات

ئیرادە میدیا

دیداری شاندی ئیمراڵی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان کە لەگەڵ ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە دوای دوو کاتژمێر و نیو، کۆتاییهات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ6ی تەمموزی2025، شاندی ئیمرالی پارتی دیموکراسی یەکسانی گەلان "دەم پارتی" کە لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و فایەق ئۆزگور ئەرۆل پێکدەهات، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ سەردانی دوورگەی ئیمرالی کرد.

کەمێک پێش ئێستا، شاندەکە کە ماوەی دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان دوو کاتژمێر و نیوی خایاند، لە دوورگەی ئیمرالی گەڕایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لەدەم پارتی، شاندەکە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بڵاو بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ئۆجەلان ڕاگەیاندراوێکی مێژوویی بڵاودەکاتەوە و دواتر شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، هەروەها لەلایەکی دیکەوە لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ئۆجەلاندا، گروپێک لە گەریلاکانی ئازادیی لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا چەکەکانیان لەناودەبەن.

هەریەک لە ئەندامانی شاندی ئیمرالی "پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەرۆل" پێشتر لە 18ی ئایار سەردانی دوورگەی ئیمرالییان کردبوو و دیداریان ئەنجام دا، ئۆجەلان لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەدابوو، پێویستی بە پەیمانێكی کۆمەڵایەتی نوێ هەیە.

لە کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەسەر چارەسەر پرسی کورد تا ئێستا، شاندی ئیمرالی دەم پارتی شەش جار سەردانی دوورگەی ئیمرالی کردووە و لەگەڵ ئۆجەلان دیداری ئەنجام داوە.

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی