1     کاتژمێر پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

٣ساڵ بەر لە ئێستا ژینا ئەمینی شەهید کرا

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ ١٦ ئەیلوولی ٢٠٢٥ سێ ساڵ بەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی تێدەپەرێت کە بە هۆیەوە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شۆڕش بە ناوی " ژن . ژیان . ئازادی " سەریهەڵدا و بە ئێستاشەوە لە چەشن و شێوەی جیاواز درێژەی هەیە .

ژینا ئەمینی، ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوو، بەهۆی داگیرکاری و سڕینەوەی زمانی کوردی، خێزانەکەی ناچاربوون ناوی لە بەڵگەنامەی کەسیدا بە مەهسا ئەمینی تۆمار بکەن “...
لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ژینا لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی خزم و کەسوکارەکەی لە تاران دەکەن، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی سێشەمەی ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ، لە نزیک وێستگەی میترۆی شارەکە بە بیانووی باڵا پۆشی دەستگیر دەکرێت و ئەشکەنجەیەکی توند دەدرێت، کە بە هۆیەوە دەچێتە کۆماوە، دوای سەردانی بنەماڵەکەیان، پزیشکی نەخۆشخانە لە ١٦ ی مانگ ، واتا دوای ٣ ڕۆژ لە دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، بەکەس و کارەکەی دەوترێت ژینا هۆشی نەماوە و گیانی لەدەستداوە .

ژینا لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا گیانی سپارد بەڵام بەدوای خۆیدا شۆڕشێکی لەسەرانسەری ئێران بەرپاکرد 

دوای کوشتنی ژینا و گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ شاری سەقز، یەکەم تروسکەی شۆڕش بە لابردنی سەرپۆشەکانیان و بە وتنەوەی دروشمی " ژن . ژیان . ئازادی " لە لایەن ئامادەبوان و چالاکوانان و دایکانی ناوچەکە دەستی پێکرد .
وەزارەت ئیتڵاعاتی ئێران لەیەکەم کاردانەوەدا هەموو دەرگاکانی شارەکەی داخست بەڵام ئەوە نەیتوانی ڕێ لە دەرپەڕینی شۆڕشەکە بگرێت بۆ سەرانسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، 
ناڕەزایەتییەکان زیادیان کرد و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بە وتنەوەی درووشمی “ژن ژیان ئازادی” ڕژانە سەر شەقامەکان و وێنەی عەلی خامنەییان بەردباران کرد.

  دیمەنەکانی کوشتنی ژینا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دواتر لە سەرانسەری ئێران و هەرچوار پارچەی کوردستان و پاشانیش لە سەرتاسەری جیهان بڵاوکرانەوە .کە بەهۆیەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ ، شۆڕش و خۆپیشاندانی بەرفراوان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرپا بوون، هێزەکانی ڕژێم سەدان کەسیان ڕاپێچی زیندان و بەرپەتی سێدارە کرد .  

لەکاردانەوەی ئەو بارودۆخەدا و تەنها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس و تویتەری کۆن بە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن هاشتاگی ژینا ئەمینی ڕیکۆردی تۆڕەکە شکێندرا، دەیان و سەدان چالاکوانی ژن لەبەردەم شاشەکاندا قژی خۆیان بڕی، لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا دەیان سیاسی و هونەرمەند و کەسایەتی و وەرزشوان وتوێژی جیاواز کاردانەوەیان نیشاندا و پەیوەندیان لەگەڵ حکومەتی تاران بچڕاند .

لە ماوەی دوای کوشتنی ژینا و سەرهەڵدانی شۆڕشەکەدا و بە پێی ووتەیەکی غولام حسین موحسینی،، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و لەبەردەم ئەنجوومەنی باڵای دادوەری وڵاتەکەیدا دانی بەوەدا نا کە تەنها لەو ساڵەدا جیا لەوەی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە سەرکوتی خۆپیشاندان بە تونترین شێوە کراوە " زیاتر لە ٩٠ هەزار " داوای یاسای دژی مامۆستا و چالاکوان و خوێندکار و توێژی جیاواز تۆمار کراوە ، هەر لە ماوەی شۆڕشەکەدا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٥٢٤ کەس کوژران و بە دەیان و سەدان کەسی دیکە برریندار و دەستگیرکران  .

لە ئێستادا کە سێ ساڵ بەسەر کوشتنی ژینا و سەرهەڵدانی شۆڕشەکەدا تێدەپەڕێت، لە نێو زیندانەکانی ئەوین و زیندانەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕۆحی شۆڕشەکە زیندووە، هەموان پێان وایە کە شۆڕشی ژینا وەک پشکۆی ژێر خۆڵە مێشە و لە هەر ئان و ساتێکدا گۆڕانکاری ڕیشەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا دروست دەکات .

 

  • بەنداوەكانى عێراق پێنچ ملیار مەترسێجا ئاویان تێداماوە

  • ٣ساڵ بەر لە ئێستا ژینا ئەمینی شەهید کرا

  • چەند بڕیارێك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەرچوو

  • پزیشکیان: هیچ وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی لە هێرشی ئیسرائیل پارێزراو نییە

  • حەج و عومرەی هەرێم: دەستگیرکراوانی سعودیە پەیوەندییان بە هەرێمەوە نییە

  • یارمەتى پێشمەرگە دەبێتە دو هێندەو ئەوەى بەغداش كەمدەبێتەوە

  • ئه‌مریكا دوو هێزه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ى كورد له‌بیر ناكات.. پێشمه‌رگه‌ كه‌مترو هه‌سه‌ده‌ زیاتر پاره‌ى بۆ دیاریكرا

  • حه‌شدى شه‌عبى ڕوو له‌سودانى‌و پشتى له‌مالیكیه‌

  • ماکرۆن سەردانى بەغدا دەکات

سەرەکی