2   کاتژمێر پێش ئێستا 6404 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان له‌ترافیكى سورى ئه‌مریكا ده‌ربازى ده‌بێت؟

وەزارەتی دەرەوەی ئێران نایشارێته‌وه‌، جموجوڵه‌ دیبلۆماسییه‌كانى ئێران له‌ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن ئیداره‌ى تره‌مپه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو سنورداركراوه‌.

ئیسماعیل به‌قایى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو سنوردارکردنانە بە"بێوێنە" ناوده‌بات.

چاودێرانیش گومانیان له‌وه‌ هه‌یه‌، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆمارى ئێران بتوانێت له‌ترافیكى سورى ئه‌مریكا ڕزگارى بێت‌و گڵۆپه‌ سوره‌كه‌ى بۆ بكوژێننه‌وه‌و ببێته‌ گڵۆپى سه‌وزى تێپه‌ڕین.

هه‌رچه‌نده‌ چاودێران پێیانوایه‌، ئه‌م ترافیكه‌ سوره‌ توندوتۆڵه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م هاتوچۆى به‌رپرسانى ئێراندا دایناوه‌ نوێ نییه‌، به‌ڵام وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆچونى وایه‌، ئه‌وه‌ى ئێستا ڕوو ده‌دات زۆر ده‌گمه‌نه‌و پێچەوانەی پابەندبونەکانی ئەمریکایە وەک وڵاتی میوانداری بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان.

پێشترو له‌ساڵانى ڕابردودا له‌كاتى كۆبونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ڤیزا به‌شانده‌ دیبلۆماسیه‌كانى ئێران‌و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ دراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، به‌ڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران ده‌ڵێت:"چاوەڕوانی زانیارمان لەهاوکارەکانمان لەنیویۆرک‌و ژنێڤ هه‌یه‌، چونكه‌ تائێستا پێكهاته‌ى شاندى ئێران بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌ گرنگه‌ له‌نیویۆرك ڕون‌و ئاشكرانییه‌".

میدیای ئەمریکا باس لەوەده‌كات، ئەو سنوردارکردنانە بریتین لەقەدەغەکردنی گه‌شتى بەرپرسانی ئێران بۆ دەرەوەی نیویۆرک، هەروەها بازاڕکردن لەفرۆشگه‌و ماركێت‌و سوپه‌رماركێته‌كان‌و هه‌روه‌ها سه‌ردانى یانەی سام-یش له‌ئه‌مریكا بۆ نێرده‌و شانده‌ ئێرانیه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌ کە دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان لەنیویۆرک تێیدا نیشتەجێ ده‌بون پێشترو زۆرجاریش کڕینی کاڵاى خۆیان سه‌ردانیان كردوه‌.

سەبارەت بەواشنتۆن، به‌قائى باسى له‌وه‌كردوه‌، پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەنێوان تاران‌و ئەمریکادا نه‌ماوه‌، قەتەرو چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ په‌یامى ئێران بۆ ئه‌مریكاو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن.

لەماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا، ئێران بەبۆردومانی بنکەیەکی ئاسمانی ئەمریکا لەقەتەر وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکای دایەوە کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج، بەڵام پێشوەختە هەردولایەنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئاگادارکرده‌وه‌و هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوته‌وه‌.

یەکێتیی ئەوروپاو ئەمریکا لە10ى سێپتەمبەرو لەمیانی کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى لەڤیەننا، هۆشدارییەکیان بۆ تاران دەرکردبوو کە دەستبەجێ هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکەدا دەستپێبکاتەوە.

فەرەنسا، بەریتانیاو ئەڵمانیا، سێ وڵاتی ئەوروپی واژۆکەری ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەن، ڕۆژی 28ی ئابى ئه‌مساڵ، ئەنجومەنی ئاسایشیان لەبڕیارەکەیان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی کاراکردنەوەی میکانیزمى سناپ باك ئاگادارکردەوە، کە بەمانای گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆسەر تاران دێت، بەوپێیە ئێران تەنها تا کۆتایی مانگی ئەیلولى له‌به‌رده‌ست ماوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕۆژئاوا لێکتێگەیشتن بكات‌و خۆی لەگەڕانەوەی گەمارۆکان بەدوربگرێت.

  • پزیشكیان له‌ترافیكى سورى ئه‌مریكا ده‌ربازى ده‌بێت؟

  • باوكى موشه‌ك‌و دكتۆر میكرۆب.. دوو هاوسه‌ره‌ نزیكه‌كه‌ له‌سه‌دام حسێن

  • پەیامێكى ئەمریكا.. ئیسرائیل چەند ئامانجێكى عێراق دەپێكێت

  • سلێمانى..پاشماوەى حەمامێكى سەردەمى بابانییەكان دەدۆزرێتەوە

  • ئەمریکا سزا بەسەر تۆڕێکی داراییدا دەسەپێنێت.. پشتیوانی لەسوپای پاسداران‌و وەزارەتی بەرگریی ئێران كردوه‌

  • ڕوبەڕوبونەوەی فەرەنساو تورکیا لەسەر كوردستان.. حزبوڵڵا به‌رامبه‌ر هەسەدە

  • ئایا دواى هەڵبژاردنەكانى عێراق؛ حكومەتى هەرێم پێكدەهێنرێت؟

  • بەنداوەكانى عێراق پێنچ ملیار مەترسێجا ئاویان تێداماوە

  • ٣ساڵ بەر لە ئێستا ژینا ئەمینی شەهید کرا

سەرەکی