2025-10-12 7576 جار خوێنراوەتەوە

ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

هەسەدە بەسێ‌ فیرقەو چەند لیوایەك دەچێتە ناو سوپای سوریاوە كە لەحەسەكەو ڕه‌ققەو دێره‌زور بڵاوبونەتەوە، هاوكات فەرماندەو سەركردەی ئەو هێزانە لەدەستی هەسەدەدا دەمێنێتەوەو هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ-ش دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی ناوخۆ، ئه‌وه‌ش زانراوه‌، فیرقەكان هەریەكەو ناوی خۆی دەبێت‌و كۆتایی بەناوی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) دێت.

تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەسێ فیرقەو چەند لیوایەکی سەربازیی سوپا دەستپێدەكات بۆ ناو سوپای سوریا، کە لەحەسەکەو ڕەققەو دێره‌زور بڵاوبونەتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ تێکەڵ بەوەزارەتی ناوخۆی سوریا دەکرێت، هەسەدە پۆستی فەرماندەی فیرقەو هێزە ئەمنیەكانی لەدەستدا دەمێنێتەوەو بەتەواوبوونی پڕۆسەی یەکخستنیش، هێزێک نامێنێت بەناوی (هەسەدە)، ئەو هێزانە ناوی ئەو فیرقە سەربازیی‌و هێزە ئەمنییانە هەڵدەگرن کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە پەسەندکراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سوریا وردەکاری ئەو لێکتێگەیشتنانەی ئاشکراکردووە کە لەنێوان حکومەتی سوریاو شاندێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامدراوە، لەمیانی کۆبونەوەكەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو كە لەدیمەشق بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، لەدیدارەکەی دیمەشقدا، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریاو مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات‌و تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریاو ئەدمیراڵ براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ئامادەیبوون.

دواتر دیدارێکی دیکە لەنێوان شاندی هەسەدەو مورهەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگریی‌و حسێن سەلامە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گشتی بەڕێوەچوو.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیکردووەتەوە، لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە بەنێوەندگیریی ئەمریکا بووەو ڕێككەوتون لەسەرئەوەی تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەڕێگه‌ی تێکەڵکردنی سێ فیرقەو چەند لیوایەکی سەربازیی سوپای هەسەدەوە بێت بۆ ناو سوپا، کە لەحەسەکەو ڕەققەو دێره‌زور بڵاوبونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش)یش تێکەڵ بەهێزەکانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆی سوریا دەکرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشداوە، هەسەدە پۆستی فەرماندەی فیرقەو هێزە ئەمنیەكانی لەدەستدا دەمێنێتەوە لەناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوشانی دامەزراندنی بەرپرس لەلایەن حکومەتی سوریاوە بەسازان، بەمەرجێک لەدانیشتوی ناوچەکەبن.

بەتەواوبوونی پڕۆسەی یەکخستن، چیتر هێزێک نامێنێت بەناوی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) یان ئاسایش، ئەو هێزانە ناوی ئەو فیرقە سەربازیی‌و هێزە ئەمنییانە هەڵدەگرن کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە پەسەندکراون.

عەبدی‌و شەرع ڕێککەوتون لەسەر پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ کارکردن لەسەر جێبەجێکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوە هێزە سەربازیی‌و ئەمنییەکان لەماوەیەكی كورتدا.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە، لێکتێگەیشتنەکانی نێوان سوریاو ئەمریکا بووەتە هۆی ڕەزامەندی حکومەتی سوریا بۆ پەیوەستبوون بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتوشیەتی، "سوپاو هێزە ئەمنییەکانی سوریا بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لەسوریا دەکەن، دوای تەواوبونی یەکگرتنەوە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات".

سه‌رباریى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى سوریاوه‌، به‌ڵام تائێستا هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

 بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، لەئێستادا هێزەکانی هەسەدەو ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر له‌ 100 هەزار شەڕڤانى هەیە.

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

  • ئه‌و پێشنیازه‌ى ته‌لئه‌بیب چییه‌ دیمه‌شقى هێناوه‌ته‌ له‌رزه‌؟

  • ئیسرائیل چاوى له‌شنگال‌و نه‌ینه‌وایه‌.. ئه‌ردۆغان هاوارى لێ هه‌ستا

  • زانیاریى گرنگ‌و نهێنى.. شه‌رع هاوكاریى ئه‌مریكیه‌كان ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى كورده‌ جیهادیه‌كانى سوریا

سەرەکی