2025-10-12 10056 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل چاوى له‌شنگال‌و نه‌ینه‌وایه‌.. ئه‌ردۆغان هاوارى لێ هه‌ستا

ئه‌ردۆغان هاوارى لێ هه‌ستاو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیسرائیل ته‌نها به‌سوریاوه‌ ناوه‌ستێت‌و خه‌ریكه‌ په‌لده‌هاوێت بۆ عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان".

25ى مانگى ڕابردوو، له‌كۆشكى سپى دیدارێكى گرنگى پڕ له‌زانیاریى به‌ڕێوه‌چوو له‌نێوان سه‌رۆكانى ئه‌مریكاو توركیا وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات هاوكات به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌واڵگریى هه‌ردوو وڵاتیش (میت‌و سى ئاى ئه‌ى) به‌شداربون.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا دوو پرسى هه‌ستیار باسكران‌و ئه‌ردۆغان وه‌ك زانیاریى‌و دواتریش وه‌ك ناڕه‌زایی خستیه‌ سه‌ر مێزه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا.

ئه‌ردۆغان هه‌م به‌ترس‌و هه‌میش به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌تره‌مپى وت، به‌هۆى پشتیوانییه‌كانى تۆوه‌ ئیسرائیل له‌ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زۆر په‌لیهاویشتوه‌و ئێستا به‌سوریاوه‌ نه‌وه‌ستاوه‌و به‌نیازى دوو ناوچه‌ى زۆر گرنگ‌و هه‌ستیارتریشه‌.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كاتێك تره‌مپ له‌ئه‌ردۆغان ده‌پرسێت ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ كوێ‌و كوێن، سه‌رۆكى توركیا ده‌ڵێت: ئیسرائیل چاوێكى له‌سه‌ر چیاى شنگاله‌ له‌هه‌رێم‌و چاوه‌كه‌ى تریشى له‌سه‌ر پارێزگاى نه‌ینه‌وایه‌ له‌عێراق، بۆیه‌ ئه‌مه‌ به‌دڵى ئێمه‌ نییه‌و ده‌بێت ئه‌وكاره‌ بوه‌ستێنیت.

وه‌كو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ باسیانكردوه‌، ئه‌ردۆغان به‌تره‌مپى وتوه‌: هیوادارین ڕێگه‌ نه‌ده‌یت ئیسرائیل ئه‌وكاره‌ بكات‌و هێزه‌كانى له‌و دوو ناوچه‌یه‌ جێگیر بكات.

پێشتریش ئیسرائیل ڕایگه‌یاندوه‌، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ پێشتر هێرشیكرابێته‌سه‌رو به‌ناوچه‌ى مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى هه‌ژمارى بكات، هێزه‌كانى بۆ ئه‌و شوێنه‌ جوڵه‌ پێده‌كات.

خەلدون سالم نیسانی لێكۆڵەر لەكاروباری ئێزدیەكان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، لەسەرئاستی هەرێمی‌و نێودەوڵەتی گرنگی بەشنگال دەدرێت، بەتایبەتی ئیسرائیل كە ڕێگەنادات هیچ هێزێكی دژبە خۆی كۆنترۆڵی بكات، چونكە چیای شنگال ناوچەیەكی ستراتیژییەو ساڵی 1991 سەدام حسێن سەرۆكی ڕژێمی له‌ناوچوو، لەو چیایەوە 39 موشەكی ئاراسته‌ى ئیسرائیل كرد.

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

  • ئه‌و پێشنیازه‌ى ته‌لئه‌بیب چییه‌ دیمه‌شقى هێناوه‌ته‌ له‌رزه‌؟

  • ئیسرائیل چاوى له‌شنگال‌و نه‌ینه‌وایه‌.. ئه‌ردۆغان هاوارى لێ هه‌ستا

  • زانیاریى گرنگ‌و نهێنى.. شه‌رع هاوكاریى ئه‌مریكیه‌كان ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى كورده‌ جیهادیه‌كانى سوریا

سەرەکی