4   کاتژمێر پێش ئێستا 5546 جار خوێنراوەتەوە

بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانى هه‌رێم ئاشكرایكردوه‌، تائێستا هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بەندەری جەیهان کردووە، ده‌شڵێت، "پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێشدەچێت‌و کاریگەریی ئەرێنی بەرچاوی مادیشى بۆ عێراق هه‌یه‌".

وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان ڕایگه‌یاندوه‌، "پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە کاریگەریی مادیی بەرچاوی بۆ هەردولایەن لەهەولێرو بەغدا هەیە".

ده‌شڵێت، "هەرێم لەئێستادا 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بەرهەمدەهێنێت، له‌وكاته‌ى ده‌ست به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى كراوه‌، دوو ملیۆن‌و 945 هه‌زار بەرمیل نەوت لەهەرێمی کوردستانه‌وه‌ چوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان".

هەناردەی نەوت لەهەرێمی کوردستانەوە لە 25ی ئاداری 2023، تا 27ی ئەیلولی 2025 ڕاگیرا، کە ماوەی نزیکەی 30 مانگ بوو، لەئەنجامدا زیاتر لە 28 ملیار دۆلار زیانى بۆ عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان لێكه‌وته‌وه‌.

وه‌زیره‌كه‌ى هه‌رێم ئه‌وه‌شى وتوه‌، "له‌كاتى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم تائێستا دوو گرفت له‌به‌رده‌م نه‌وتى هه‌رێم له‌به‌نده‌رى جه‌یهان دروستبوو، یه‌كه‌میان پڕبونی عه‌مباره‌كان‌و دوه‌میش دواکەوتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، ئەمەش وایکرد کۆمپانیای سۆمۆ لە 3ی ئه‌م مانگه‌دا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاگاداربکاتەوە بۆ ڕاگرتنی پرۆسەی هەناردەکردن بۆ ماوەی 10 کاتژمێر".

بەوتەی كه‌مال محه‌مه‌د، "لەماوەی 15 ڕۆژدا بەتێکڕا 196 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، تائێستا کۆی گشتیی دوو ملیۆن‌و 945 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە".

ئه‌وه‌شى وت، "ڕێککەوتن کراوە بۆ تەرخانکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لەهەرێم، هەروەها حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە کە زیاتر ڕەوانە بکات ئەگەر ئەو بڕە پارەیەی ئێستا تەرخانکراوە بەس نەبێت، عێراقیش ڕۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوت بەکاردەهێنێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی نەوتی ناوخۆ".

جه‌ختیكرده‌وه‌، "بڕی 50 هەزار بەرمیل پێویستی هەرێم بەنەوت دابین ناکات، بەوپێیەی ملیۆنێک‌و 500 هەزار لیترمان بەنزین ده‌وێت‌و دابەشدەکرێت بەسەر هه‌رسێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی‌و دۆهۆک)".

له‌و لێدوانه‌یدا وه‌زیرى سامانه‌ سروشتیه‌كان باسى له‌وه‌شكردوه‌، "پێشتر هەرێم ڕۆژانە 65 هەزار بەرمیل نەوتی پێدەگەیشت، نرخی بەرهەمهێنانی لیترێک بەنزینیش بە 700 دینار بوو، ئێستاش بڕی بۆ 50 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا دابەزیوە، نرخی بەنزینیش بەجێگیری ماوەتەوە، ئەو بەنزینەشی ئێستا لەبەردەستدایە بەس نییە بۆ دابینکردنی پێویستی ڕاستەقینەی هەرێم".

 لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسێكى عه‌ره‌بى، وەزیرەکەى هه‌رێم باسى دوو ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی كردوه‌ لەمانگی ئایاری ڕابردوو لەگەڵ واشنتۆن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، "پێشتر ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی هەبووە سەبارەت بەدوو کێڵگەی غاز، بەڵام دواکەوت، پێویستمان بەو غازە هەیە کە لەم دوو کێڵگەیەدا بەرهەمدەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها ئەم پڕۆژەیەش سوودی بۆ حکومەتی فیدراڵیش دەبێت".

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

  • ئه‌و پێشنیازه‌ى ته‌لئه‌بیب چییه‌ دیمه‌شقى هێناوه‌ته‌ له‌رزه‌؟

  • ئیسرائیل چاوى له‌شنگال‌و نه‌ینه‌وایه‌.. ئه‌ردۆغان هاوارى لێ هه‌ستا

  • زانیاریى گرنگ‌و نهێنى.. شه‌رع هاوكاریى ئه‌مریكیه‌كان ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى كورده‌ جیهادیه‌كانى سوریا

سەرەکی