3   کاتژمێر پێش ئێستا 13738 جار خوێنراوەتەوە

ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

ڕادیۆی مۆنتی کارلۆى نێوده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسى، لەچەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە، دانوستانەکانی نێوان حکومەتی عێراق‌و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەئێران لەو وڵاتە شکستیهێناوە سەبارەت ڕادەستکردنی چەک‌و تێکەڵبوون بەدامەزراوەی فەرمیی وڵات.

ڕادیۆكه‌ لەزارى چه‌ند سەرچاوەیەکی عێراقیه‌وه‌ نوسیویه‌تى، "دانوستانەکانی نێوان حکومەتی عێراق‌و گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا شکستیهێناوە سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەو چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی بەناو مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق".

له‌و زانیاریانه‌دا بەپشتبەستن بەزانیارییەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئه‌وه‌ هاتوه‌؛ پلانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست نێوان فەڵەستینییەکان‌و ئیسرائیل لەغەززە، فشاره‌كانى سەر حکومەتی عێراق زیاتر دەکات لەلایەن ئەمریکاوە بۆ داماڵینی چەک‌و لەلوبنانیش بەهەمانشێوە فشاره‌كانى سەر حکومەت بۆ چەکدانانی حزبوڵڵا زیاتر دەبن.

گرووپە چەکدارەکان پێیانوایە پلانی کۆتاییهێنان بەشەڕی غەززە ئامانجی زیاترکردنی گەمارۆدانی ئێرانە لەناوچەکەدا.

چەند سەرچاوەیەک لەڕێکخراوی بەدر بەسەرۆکایەتی هادی عامری کە زۆر نزیکە لەسوپای پاسدارانی ئێران وتوویه‌تى، "ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپاى پاسدارانى ئێران، بەنیازە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ لایەنەکان بەرەی مقاوەمە ئەنجامبدات، ئەوەش لەپێناو داڕشتنی ستراتیژێکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغی داهاتوو".

به‌پێى زانیارییەکانی مۆنتی کارلۆ، واشنتۆن دەیەوێت حکومەتی نوێی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان لەدوو مەلەفدا بەهێزبێت: چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان‌و دوورکەوتنەوە لەئێران‌و بەستنی پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە وەکو؛ ئوردن، سووریا، تورکیا، میسر، سعوودیە، قەتەرو ئیمارات.

حەشدی شەعبی ڕێکخراوێکی چەتری عێراقییە کە دەوڵەتی عێراقی سپۆنسەری دەکات، لەنزیکەی 67 کوتلەی چەکداری جیاواز لەگەڵ نزیکەی 128 ھەزار چەکدار پێکھاتووە، کە زۆربەیان گروپی موسڵمانی شیعەن، بەڵام گروپەکانی موسڵمانی سوننە، مەسیحی‌و ئێزدیش لەخۆدەگرن، بەڵام لێکۆڵینەوەیەک بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەرکەوت کە نزیکەی 60 ھەزار کەسیان سەربازی ڕاستەقینەن، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە 70 ھەزاریان "سەربازی شاراوە"ن.

حه‌شدى شه‌عبى، وەک گروپێک لەساڵی 2014 پێکھێنراون‌و نزیکەی لەھەموو شەڕێکی گەورەدا دژی داعش شەڕیان کردووە.

دوای ئەوەی لەسەرەتای ساڵی 2018دا بەتەواوی لەلایەن حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ئەوکاتەو سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لەساڵی 2014 تا 2018 ڕێکخرایەوە، ناوی «پاسەوانی نوێی کۆماری عێراق»ی لێنراوە، کە ڕێسای بۆ گونجاندنی دۆخی کۆکردنەوەی جەماوەری دەدا، ھەندێک لەمیلیشیا پێکھێنەرەکانی لەلایەن ھەندێک دەوڵەتەوە بەگروپی تیرۆریستی دادەنرێت، لەکاتێکدا ھەندێکی تر بەتوندوتیژیی تائیفی تۆمەتبارکراون. لەماوەی ناڕەزایەتییەکانی عێراقیش لەساڵی 2019 ـ 2020 ئەو ڕێکخراوە بەکوشتن‌و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەران‌و چالاکوانان تۆمەتبارکرا.

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

  • ئه‌و پێشنیازه‌ى ته‌لئه‌بیب چییه‌ دیمه‌شقى هێناوه‌ته‌ له‌رزه‌؟

  • ئیسرائیل چاوى له‌شنگال‌و نه‌ینه‌وایه‌.. ئه‌ردۆغان هاوارى لێ هه‌ستا

  • زانیاریى گرنگ‌و نهێنى.. شه‌رع هاوكاریى ئه‌مریكیه‌كان ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى كورده‌ جیهادیه‌كانى سوریا

سەرەکی