3   کاتژمێر پێش ئێستا 7423 جار خوێنراوەتەوە

ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ڕێگه‌ى وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پابەندین بەپەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، بەڵام تواناکانی شەڕکردنمان بەهێزتر دەکەین"، ده‌شڵێت:"ڕێگریى له‌هه‌ر جۆره‌ ده‌ستدرێژییه‌كى زلهێزه‌كانى جیهان ده‌كه‌ین".

ئیسماعیل به‌قایى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پابەندبوونی تارانی بەپەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی ڕاگەیاند، هاوکات جەختیكرده‌وه‌، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لەبەرزکردنەوەی توانای شەڕکردن".

به‌وته‌ى به‌قایى، "ئێران هەر لەسەرەتاوە بەتوندی بەرگریی لەبەرژەوەندییەکانی کردووە، هەموو تواناکانی خۆی بۆ بەرزکردنەوەو پاراستنی تواناکانی شەڕکردن بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ڕێگریی لەهەر جۆرە سەرگەرمییەکی تاوانکاری لەلایەن زلهێزە بیانییەکانەوە بکات".

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێت، "ئێران هەروەک ئەندامی پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەمێنێتەوەو بەردەوامە لەپابەندبوون بەڕێککەوتنی پارێزبەندی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی".

لەچەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانی داوای کشانەوەیان لەو پەیماننامەیەو پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمییان کردووە.

ڕۆژی 7ی ئەیلول-یش وتەبێژی مەجلیسی ئێران ڕایگەیاند، ئه‌وان بەپەلە تاووتوێی گەڵاڵەیەکی بەپەلە بۆ کشانەوە لەو پەیماننامەیە دەکه‌ن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی چالاککردنی سزاكانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى وتى، "ئێران لەچوارچێوەی لێکتێگەیشتنی خۆی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، هەوڵیدا هەلومەرج بۆ کارلێکی بونیادنان لەدۆخی نوێدا دروستبکات، بەڵام لایەنە نەیارەکان، بەتایبەت سێ وڵاتی ئەوروپی، بەنیازپاکیەوە لەو هه‌وڵه‌ى ئێمه‌ نزیک نەبوونەوە".

به‌وته‌ى به‌قایى، "دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان نایاساییه‌و 18ى ئۆکتۆبەر وادەی بەسەرچوونی بڕیارنامەی 2231و سەرجەم سنووردارکردنەکانی دیاریدەکات".

به‌قایی ئاماژەی بەوەشکرد، چالاککردنی ئەم میکانیزمە پشێوی یاسایی لەخۆدەگرێت‌و بەرپرسیارێتیی ئەو میکانیزمە لەئەستۆی ئەو سێ وڵاتەدایە کە دەستپێشخەری ئەم میکانیزمەیان کردووە، ئەو ڕێوشوێنەی بە "پێچەوانەی نۆرمە ناسراوەکان" وەسفکردو داوای لەوڵاتانی دیکە کرد "ئەم سزایانە جێبەجێنەکەن".

فەرەنسا، ئەڵمانیاو بەریتانیا کە واژۆکەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشووی ئێرانن (2015)، لە 28ی ئاب، لەڕێگەی نامەیەکەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، "میکانیزمی دەستپێکردن"یان چالاک کرد، بۆ دەستپێکردنی ماوەی سی ڕۆژە بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر تاران.

لەگەڵ تەواوبوونی ئەم وادەیە، لە 28ی سێپتەمبەردا سەرجەم سزاکانی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ سەر ئێران گەڕێنرانەوە.

لە 10ی ئۆکتۆبەردا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساو کیه‌ر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاو فریدریش مێرتس ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو جه‌ختیانكرده‌وه‌، کاراکردنی میکانیزمی سزاكانى سه‌ر ئێران هەنگاوێکی دروستەو داوا لە هەموو وڵاتان ده‌كه‌ین پابەندبن بەسزاکانەوە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ئەوروپی‌و تورکیا لەچوارچێوەی ئەم میکانیزمەدا سزایان بەسەر دەیان کەس‌و قەوارەی ئێراندا سەپاندووە.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێكاره‌شدا، ئێران وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم ڕێوشوێنانە، باڵیۆزه‌كانى لەئەڵمانیا، فەرەنساو بەریتانیا بۆ ڕاوێژ بانگهێشتکرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش بەقایى ده‌ڵێت، "ئەو باڵیۆزانە ئێستا گەڕاونەتەوە شوێنی کارەکانیان".

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

  • ئه‌و پێشنیازه‌ى ته‌لئه‌بیب چییه‌ دیمه‌شقى هێناوه‌ته‌ له‌رزه‌؟

  • ئیسرائیل چاوى له‌شنگال‌و نه‌ینه‌وایه‌.. ئه‌ردۆغان هاوارى لێ هه‌ستا

  • زانیاریى گرنگ‌و نهێنى.. شه‌رع هاوكاریى ئه‌مریكیه‌كان ده‌كات بۆ له‌ناوبردنى كورده‌ جیهادیه‌كانى سوریا

سەرەکی