2   کاتژمێر پێش ئێستا 3410 جار خوێنراوەتەوە

پوتن‌و شه‌رع كۆبوونه‌وه‌... باسى چییان كرد؟

ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ پایته‌ختی ڕووسیاو له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن هاوتا ڕووسییه‌كه‌ى كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، میدیاى ڕووسیا-ش ده‌ڵێت، پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان‌و پرسه‌كانى ئابوورى‌و خۆراك‌و وزه‌ له‌پێشه‌نگى بابه‌ته‌ باسكراوه‌كاندا بوون.

میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، شه‌رع به‌یاوه‌رى دوو وه‌زیرى حكومه‌ته‌كه‌ى ڕووى له‌كۆشكى كرملین كردووه‌و له‌لایه‌ن پوتنه‌وه‌ پێشوازیی لێكراوه‌.

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، له‌دیدارەکه‌یدا له‌گه‌ڵ پوتن، شه‌رع جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا ئاسایی بكاته‌وه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ سه‌قامگیریى زیاتر بۆ سووریا بگێڕێته‌وه‌.

شه‌رع وتوویه‌تى، "دیمه‌شق‌و مۆسكۆ چه‌ندین په‌یوه‌ندییان هه‌بووه‌ له‌ڕابردوودا، ئێستاش ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامبن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه‌".

شه‌رع جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، "وه‌كو ده‌سه‌ڵاتى نوێى دیمه‌شق، ڕێز له‌هه‌موو ڕێککه‌وتنه‌کانی ئێستاو ڕابردووى نێوان سوریاو ڕوسیا ده‌گرین‌و زۆرێک له‌وێستگه‌کانی کاره‌بای سوریاش پشت به‌ڕووسیا ده‌به‌ستن، كه‌واته‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌بێت له‌نێوان دیمه‌شق‌و مۆسكۆدا".

لای خۆیەوە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا جەختی لەوەکردەوە، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆو دیمەشق مێژوویی‌و تایبەتە، ئامانجی هەمیشەیی ڕووسیاش خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا بووە.

پوتن وتوویه‌تى، "وه‌كو ڕوسیا هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ سوریادا نەبووە کە پەیوەست بووبێت بە هەلومەرجی سیاسی خۆمان یان بەرژەوەندییەکى تایبه‌ت، لەماوەی ئەم دەیان ساڵەدا ئامانجمان هەمیشە بەرژەوەندی گەلی سوریا بووە".

پێشتریش دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین دووپاتیکردەوە، شه‌رع‌و پوتن لەمیانی گفتوگۆکانی مۆسکۆدا باس لەپرسی بنکەکانی ڕووسیا دەکەن، ڕوونیشە کە ئەم بابەتە لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک کۆمار بەجۆرێک یان جۆرێکی تر دەوروژێنرێت.

پێسکۆڤ ئه‌وه‌شى باسكردووه‌، "ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی گرنگە بۆ پەیوەندییەکانی ڕووسیاو سوریا، یەکەم پەیوەندیی ڕووبەڕووە لەبەرزترین ئاستدا لەدوای گۆڕینی دەسەڵات لەسوریا".

  • پوتن‌و شه‌رع كۆبوونه‌وه‌... باسى چییان كرد؟

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

  • واشنتۆن بەردەوامە لەپشتگیریکردنی هه‌سه‌ده‌..هاوبەشێکی سەرەکی لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

سەرەکی