8   کاتژمێر پێش ئێستا 7374 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ورۆزى سلێمانى تووشى نه‌خۆشییه‌كى قورس بووه‌.. ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى به‌ڕێده‌كات

یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی دووچاری دۆخێکی دارایی سەخت بووەتەوە، بەردەوامبوونی یانەکەی لەخولی ئەستێرەکانی عێراق ڕووبەڕووی مەترسی گەورە کردووەتەوە.

یانەی نەورۆز لەشاری سلێمانی، پێشتر لەلایەن لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی یانەکە پاڵپشتی دارایی دەکرا، بەڵام لەدوای ئەوەی لە22ى ئابى ئه‌مساڵ لەلایەن دژەتیرۆر، کۆماندۆو ئاسایشی یەکێتی هێرشکرایەسەر لالەزارو لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکرا، یانەکە دووچاری قەیرانی دارایی گەورە بووەتەوە.

هێرش هەورامی جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز ئاشكرایكردووه‌، یانەکەمان دووچاری بارودۆخێکی دارایی سەخت بووەتەوە، ماوەی 40 ڕۆژە یاریزانەکان مووچەیان وەرنەگرتووە، هیچ ئاسۆیەکیش بۆ چارەسەری ئەو بارودۆخە دیارنییە.

بەوتەی جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز، پێش هێرشەکەی سەر لالەزار سەرۆکی یانەکە بڕی دوو ملیۆن‌و 400 هەزار دۆلاری بۆ یانەکە تەرخانکردبوو، بەڵام پارەکە نەخرابووەسەر هەژماری بانکی‌و نازانرێت پارەکە چی بەسەرهاتووه‌.

دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز نووسراوی بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراقی‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان کردووە، هاوکات نووسراو بۆ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کراوە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکی ئەرێنی یانەکە نەدراوەتەوە.

بەهای گرێبەستەکانی ئەم وەرزەی یانەی نەورۆز چوار ملیار دینارەو تائێستا دیارنییە ئەو پارەیە چۆن دابیندەکرێت.

بەوتەی دەستەی کارگێڕی یانەکە تائێستا هیچ کۆمپانیاو سەرمایەدارو وەبەرهێنێکی شاری سلێمانی ئامادەیی دەرنەبڕیوە هاوکاری یانەی نەورۆز بکات.

بڕیاروایه‌، هەفتەی داهاتوو دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز کۆببێتەوە، هەڵوێستی یانەکە لەسەر ئەو بارودۆخە داراییە ڕابگەیەنێت.

ئەم بارودۆخەی یانەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئەنجامەکانی دروستکردووە لەچوار یاری یەکەمی ئەمساڵی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز سێ یاری دۆڕاندووەو تەنها یەک یاری بردووەتەوە، شەش گۆڵی کردووە، 11 گۆڵی لەسەر تۆمارکراوەو لەڕیزبەندی 14هەم دێت.

مەترسییە پێشبینیکراوەکان ئه‌وه‌یه‌، بەردەوامبوونی ئەو دۆخە داراییەی یانەی نەورۆز، مەترسی ئەوەی لێدەکرێت یانەکە نەتوانێت بەردەوامبێت لەخولی ئەستێرەکانی عێراق‌و ڕەنگە تاکە نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی لەو خولە بکشێتەوە.

هێرش هەورامی ده‌ڵێت، "داوا لەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم هاوشێوەی یانەکانی هەولێر، دهۆک‌و زاخۆ یارمەتی یانەی نەورۆزیش بدات، چونکە وەک ئاشکرایە ئەو سێ یانه‌یه‌ى هەرێمی کوردستان بەپاڵپشتی سەرۆکی حکومەت لەڕووی ژێرخان‌و ئەنجامەوە لەئاست‌و بارودۆخێکی زۆرباشدان، ئێمە هیوادارین پاڵپشتی بۆ ئەو یانانە بەردەوامبێت، چونکە ئەوە جێگەی دەستخۆشیە، داوادەکەین یارمەتی یانەی نەورۆزیش بدرێت".

  • نه‌ورۆزى سلێمانى تووشى نه‌خۆشییه‌كى قورس بووه‌.. ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى به‌ڕێده‌كات

  • چیرۆکی دورخستنەوەی خێزانێك له‌هه‌ڵبژاردن... یاساى ئه‌رژه‌نتین چییه‌و بۆ له‌عێراق كارى پێده‌كرێت؟

  • هه‌شت ملیۆن ده‌نگ له‌عێراق دیار نامێنێت.. داتاكان گومانى دروستكردووه‌

  • ئەحمەد شەرع، شوێنی بەشار ئەسەد دەگرێتەوە بۆ ڕووسیا؟

  • پوتن‌و شه‌رع كۆبوونه‌وه‌... باسى چییان كرد؟

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

  • واشنتۆن بەردەوامە لەپشتگیریکردنی هه‌سه‌ده‌..هاوبەشێکی سەرەکی لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

سەرەکی