12   کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

ئەحمەد شەرع، شوێنی بەشار ئەسەد دەگرێتەوە بۆ ڕووسیا؟

ئیرادە میدیا

ئەو ڕێککەوتننامانەی سوریا و ڕووسیا چین کە ئەحمەد شەرع پابەندبوونی خۆی پێوە ڕاگەیاند؟
ڕووسیا، بەهۆی نەرمینواندنی شەرعەوە، ئامادەیە بەشار ئەسەد ڕادەستی سوریا بکاتەوە؟

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ئۆکتۆبەر، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا، دوا نزیکەی ساڵێک لە گرتنەدەستی دەستەڵاتی سوریا، سەردانی ڕووسیای کرد و لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە، هەر زوو میدیاکانی ڕووسیا بڵاویان کردەوە، ئەحمەد شەرع پابەند بوونی وڵاتەکەی بە هەموو ئەو ڕێککەوتننامانە نیشانداوە، کە لە ڕابردوودا لەگەڵ ڕووسیا واژۆی کردوون.

ئەو ڕێککەوتنانە چین، کە ئەحمەد شەرع پابەندبوونی خۆی پێوە ڕاگەیاند:

یەکەم: بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا
- سەرجەمی ئەو ڕێککەوتنەکانانەی پەیوەستن بە بنکەی ئاسمانی (حومەیمیم) و بنکەی کەشتیگەلی دەریایی تەرتووس لە کەناراوەکانی سووریا، بەهۆی ئەوەی ئەم بنکانە بۆ ڕووسیا گرنگ و ستراتیژین ئەویش بۆ پاراستنی پێگەی سەربازی و جیۆپۆڵەتیکی لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاستدا.

- ڕێککەوتننامەی حومەیمیم، کە ساڵی ٢٠١٥، ڕووسیا لەگەڵ بەشار ئەسەد واژۆی کردووە، بۆ ماوەی ٤٩ ساڵە و لە پڕۆتۆکۆڵەکەشدا هاتووە؛ دەکرێت ٢٥ ساڵی تر درێژبکرێتەوە، بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتننامەیە، ڕووسیا بەخۆڕایی بنەکە ئاسمانییەکە بەکاردەهێنێت و لەسەر سوریاشە، تەواوی بنکەکە لە دەرەوەی بپارێزێت.

دووەم: ڕێککەوتننامەکانی هاوکاری و وزە
هاوکارییە ئابوورییەکان و دابینکردنی نەوت، گاز، گەنم، و ئەو کەرەستە سەرەکییانەی، کە سوریا بۆ دەستخستنیان پشت بە ڕووسیا دەبەستێت.

هاوکاریکردنی سوریا لە بواری شارەزایی وزە و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی وێرانبوو لەلایەن ڕووسیاوە، بە واتایەکی تر حکومەتی سوریا بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتننامەیە تەنها دەبێت پشت بە ڕووسیا ببەستێت.

سێیەم: ڕێککەوتننامەی هاوکاری سەربازی
- بەگوێرەی ئەم ڕێککەوتننامەیە، بۆ ماوەیەکی درێژمەودا، ڕووسیا چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی بە سووریا دەفرۆشێت.
- دابینکردنی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی (وەک S-300 یان سیستمی ڕاداری ئاسمانی و دەریایی).
- ڕاهێنانی سەربازی و ناردنی ڕاوێژکارانی سەربازیی ڕووسیا بۆ سووریا.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕووسیا تا ساتی کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە زەوی و ئاسمان هێرشی دەکردە سەر هێزەکەی ئەحمەد شەرع، بەڵام ئێستا پۆتین لە کۆشکی کریملنەوە پێشوازی لێ دەکات، ئەم دیمەنە دەرخەری ئەوەیە، کە وڵاتانی زلهێز تەنها بۆ پاراستنی بەرژوەندییەکانیان پشتیوانی لە وڵاتەکان دەکەن، هەر کاتێک گلۆرەی بەرژەوەندییان کەوتە لێژی، پشتی تێدەکەن و بە دەردی بەشار ئەسەدی دەبەن.

  • نه‌ورۆزى سلێمانى تووشى نه‌خۆشییه‌كى قورس بووه‌.. ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى به‌ڕێده‌كات

  • چیرۆکی دورخستنەوەی خێزانێك له‌هه‌ڵبژاردن... یاساى ئه‌رژه‌نتین چییه‌و بۆ له‌عێراق كارى پێده‌كرێت؟

  • هه‌شت ملیۆن ده‌نگ له‌عێراق دیار نامێنێت.. داتاكان گومانى دروستكردووه‌

  • ئەحمەد شەرع، شوێنی بەشار ئەسەد دەگرێتەوە بۆ ڕووسیا؟

  • پوتن‌و شه‌رع كۆبوونه‌وه‌... باسى چییان كرد؟

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

  • واشنتۆن بەردەوامە لەپشتگیریکردنی هه‌سه‌ده‌..هاوبەشێکی سەرەکی لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

سەرەکی