10   کاتژمێر پێش ئێستا 7437 جار خوێنراوەتەوە

پیاوى بڕیارو ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى ئه‌مریكا.. له‌یه‌مه‌ن‌و دواتر بۆ هه‌ولێر پاشان بۆ به‌غداو ئێستا ده‌چێته‌ غه‌زه‌

ناوەندی هەواڵ

له‌ئه‌مریكاوه‌ بۆ یه‌مه‌ن‌و دواتر بۆ هه‌ولێر پاشان بۆ به‌غداو ئێستا ده‌چێته‌ غه‌زه‌

ئەمریکا بەرپرسی مەدەنی بۆ سەرپەرشتیکردنی دەستەیەک کە ئەرکی چاودێریکردنی ئاگربەستی لەکەرتی غەزە لەئەستۆدایە دیاریکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمریکا هەوڵدەدات کۆتایی بەشەڕەکە بهێنێت..

ڕاگەیه‌نراوێكى فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرایكردووه‌، دیپلۆمات ستیڤ فەیگن لەگەڵ ژەنەڕاڵ پاتریک فرانک بەرپرسی سەربازیی کە ئەرکی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەی لەئەستۆیە، کاردەکات.

ناوەندی هەماهەنگی مەدەنی - سەربازیی، کە دەستەیەکی چاودێریکردنی ئاگربەستەو لەلایەن ئەمریکاوە سەرپەرشتیدەکرێت، ئەم هەفتەیە لەشاری کریات گات لەباشووری ڕۆژئاوای ئیسرائیل دامەزرا.

ئامانجی ئەم ناوەندە چاودێریکردنی ئاگربەست‌و دەستنیشانکردنی هەر پێشێلکارییەکە کە لەڕێککەوتنی غەززەدا بکرێت، هەروەها بڕیارە ئەم دەستەیە سەرپەرشتی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەزە بکات.

ئەمریکا نزیکەی 200 سەربازی خۆی ناردووەتە سەنتەرەکە، شانبەشانی هێزەکانی ئیسرائیل‌و وڵاتانی ئەوروپا، نوێنەرانی ئیمارات‌و ئوردن‌و کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان‌و کارمەندانی مرۆیی کاردەکەن.

لەماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە لەبەغداو پێشتریش کونسوڵی ئەمریکا بووە لەشارى هەولێر.
 
فەیگن لە 2018 بۆ 2020، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا بوو لەهەولێر؛ دواتر لەساڵی 2020 بۆ 2021 بووە جێگری سەرۆکی نێردەی دیپلۆماسی ئەمریکا لەباڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لەبەغدا.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، فەیگن دەبێتە سەرکردەی سڤیلی دەستەیەک کە چاودێریی جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکات کە لە 10ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردووە، هاوكات دەستەکە سەرکردەیەکی سەربازیشی دەبێت کە ئەویش ژەنەڕاڵ پاتریک فرانکە.
 
ناوی دەستەکە (ناوەندی هاوئاهەنگیی سڤیل‌و سەربازییە) کە 17ی تشرینی یەکەم، لەباشووری ئیسرائیل دامەزرێندرا بۆ ئەوەی چاودێریی پێشێلکارییەکان‌و ئاسانکاریی لۆجستی بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بەکەرتی غەززە بکات.

لەپاڵ کارەکەی لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان، فەیگن ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لەناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. 
 
فەیگن لەساڵی 2022 دا باڵیۆزی ئەمریکا بوو لەیەمەن؛ لەدۆخێکی شڵۆقدا پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یەمەن بەڕێوەدەبرد، لەکاتێکدا هێزی ئاسمانی ئەمریکا حووسییەکانی بۆردوماندەکرد، کاتێکیش ئەرکی باڵاترین دیپلۆماتی ئەمریکای لەبەغدا گرتە ئەستۆ، لەئەرکی خۆی وەک باڵیۆزی یەمەن هەر بەردەوامبوو.

  • پیاوى بڕیارو ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانى ئه‌مریكا.. له‌یه‌مه‌ن‌و دواتر بۆ هه‌ولێر پاشان بۆ به‌غداو ئێستا ده‌چێته‌ غه‌زه‌

  • عومه‌ر ئۆمسێن دومه‌ڵه‌كه‌ى سه‌ر دڵى شه‌رع

  • ئه‌مساڵ چه‌ند مووچه‌ ده‌درێت‌و چه‌ندیش ده‌فه‌وتێت؟

  • دواى ئه‌مریكا به‌ریتانیاش بڕیارێكى له‌باره‌ى گروپه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه‌ ده‌ركرد

  • هه‌واڵێكى ناخۆش بۆ ئێران.. نوێنه‌ره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق كێیه‌؟

  • له‌باشورى ئێران چ ده‌گوزه‌رێت؟ بۆچى سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كوژرێن؟

  • بن غه‌فیر داوا له‌ناتانیاهۆ ده‌كات هێرشبكرێته‌وه‌سه‌ر غه‌ززه‌

  • له‌سلێمانى چى ڕوویداو بۆ هیچ كه‌س نه‌یزانى؟ هه‌سه‌ده‌و حكومه‌ته‌كه‌ى دیمه‌شق له‌سلێمانى كۆبوونه‌وه‌

  • ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ له‌بنه‌ماڵه‌ى شێخ جه‌نگیه‌وه‌.. "ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ ئێمه‌ نین"

سەرەکی